رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان ئەنجام دەدات

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکرد و هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە ناوچەی بەقاعە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجام دایەوە.
ئاژانسی فەرمی لوبنان ئێن،ئێن،ئەی راگەیاند، سوپای داگیرکەر بەرزاییەکانی بەعلەبەک لە ناوچەی بەقاعە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کردووە.
لە کاتی هێرشەکەدا شاری شەمەستەر و دەشتی ئوم عەلی کرا ئامانج. سەبارەت بە بوون و نەبوونی زیانێکی گیانی و ماددی هێشتا راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو نەکراوە.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، دەستی بە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هێزی رضوانی حزب الله لە ناوچەی بەعاقە کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەفغانستان ڕێککەوتنێک واژۆ کرا بۆ پشتگیریکردنی گەڕاوەکان و ئاوارەکان و خەڵکی هەژار.
سەرچاوەیەکی باڵا لە کەتائیبی عیزەدین قەسام لە بەیاننامەیەکی تایبەتدا بە کەناڵی ئەلجەزیرەی راگەیاندووە کە بەرخۆدانی فەلەستین بە تەواوی لەسەر بنەمای بەرهەمی ناوخۆیی و سەرچاوەکانی خۆیەتی.
لە پارێزگای تەخار لە باکووری ئەفغانستان زیاتر لە ٧ تۆن ماددەی هۆشبەر لە جۆرەی حەشحاش لەناو برا.
ڕێکخراوی ئونروا کە ڕێکخراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکانە، رایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە هەموو ڕۆژێک بە تێکڕا پۆلێکی پڕ لە منداڵانی فەلەستینی دەکوژێت و زیاتر لە ١٨ هەزار منداڵ لە غەززە شەهید بوون و دەیان هەزار کەسیش بریندارن.