ژمارەی شەهیدانی ئەسیر بۆ ٧٤ کەس بەرز بووەتەوە

ژمارەی شەهیدەکانی ئەسیر لە زیندانەکانی داگیرکەر لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٤ کەس.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە فەلەستینییەکی دیکە لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا شەهید بووە، کە پێشێلکارییەکانی وەک ئەشکەنجە، برسیکردن و پشتگوێخستنی پزیشکی تێیدا ڕوودەدات و ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە زیندانەکاندا شەهیدبوون لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، بۆ ٧٤ کەس بەرزبووەتەوە.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشی کۆمەڵەی زیندانیانی فەلەستین و کۆمیتەی زیندانیان و ئازادکراوان، زانیاری سەبارەت بەو فەلەستینییەی کە لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا شەهید بووە بڵاو کردووە کە تاوانەکانی وەک ئەشکەنجەدان، پشتگوێخستنی پزیشکی و برسێتی تێدا ئەنجام دراوە.
باس لەوە کرا کە سەمیر محەمەد یوسف ئەلروفاعی تەمەن ٥٣ ساڵ کە خەڵکی شاری جەنین بوو لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە زینداندا ڕاگیرابوو، شەهید بوو.
ڕوفاعی، خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە و بڕیار بوو ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لەبەردەم دادوەر ئامادەبێت، ڕۆژی ١٠ی تەمووز دەستبەسەرکرا، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە پێشکەشکراون، نەخۆشی دڵی هەبوو و پێویستی بە بەدواداچوونی پزیشکی هەبوو.
بەم شێوەیە ئاماژە بەوە کرا کە ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە کە هێرشەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە، ناسنامەکانیان ناسراوە، بۆ ٧٤ کەس بەرزبووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوئیسلاندی وڵاتی ئوسترالیا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٨ هەزار و ٨٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٩٨٠ کەس.
لە وڵاتی ئەندەنۆسیا لە ناو کەشتیێکدا ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەدان جولەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.