لە غەززە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە

لە غەززە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە.
هێرش و گەمارۆدانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکە قەیرانی مرۆیی ئێستا توندتر و درێژتر دەکات.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژانە سەدان حاڵەتی برسێتی لە نەخۆشخانەکانی غەززە تۆماڕ دەکرێن.
نیشانە جددیەکانی وەک ماندوێتی و کەمی وزە لە هەندێک حاڵەتدا بەدی دەکرێت. جگە لەوەش بەهۆی کەمی شوێن و کەرەستەی پزیشکییەوە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان نزیکە لە وەستان.
سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٨ کەس بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٨٦ کەس بەرزبووەتەوە کە ٧٦ کەسیان منداڵن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ١٧ هەزار منداڵ بەتایبەتی لە باکوری غەززە بەهۆی بەدخۆراکییەوە هەوڵ بۆ ژیانی خۆیان دەکەن و لانیکەم ٨٠٠ منداڵیش مەترسی مردنیان لەسەرە.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئەلشیفا ڕایانگەیاندووە، ئەم دۆخە هێشتا بەردەوامە و ڕەنگە ژمارەی شەهیدان زیاتر بێت.
هەروەها UNWRA هۆشداریدا لەوەی منداڵانی خوار تەمەنی ٥ ساڵ مەترسی زیاتریان لەسەرە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی وتی، "هەڵمەتی سەربازی لەدژی ئێران دوای هێرشەکانی مانگی حوزەیران دەتوانێت دەست پێ بکاتەوە."
سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت جەختی کرد کە تاران بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی رژێمی داگیرکەر ئامادەیە و هێزەکانی ئێران ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکە داگیرکراوەکان.
کەتائیبی قەسام بە موشەکێکی یاسین-١٠٥ زرێپۆشێکی داگیرکەری لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج. لە شاری رەفەح، ئەفسەرێک و ٢ سەرباز لە بۆسەیەکی گوایە مین بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری جەنینی کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین منداڵێکی ١٦ ساڵەی فەلەستینی شەهید بوو.