تەقینەوەیەک لە ئێران: ١٣ بریندار

لە ئەنجامی تەقینەوەی گازی سروشتی لە شاری رەشتی وڵاتی ئێران ١٣ کەس بریندار بوون.
رووداوەکە لە شەقامی شەهید باهونەر لە شاری رەشتی پارێزگای گیلان رووی دا.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک بەهۆی گازی سروشتی ١٣ کەس بریندار بوون.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیان بە چەند دوکانێکی دەوروبەر گەشتووە.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی گواسترانەوە نەخۆشخانە.
ئاگرکوژێنەوەی شاری رەشت لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە هۆکاری تەقینەوەکە گازی سروشتی بووە.
داواکاری گشتی رەشت راگەیاند، تەقینەوەکە لە سەرەتا لە دوکانێکی زێڕفڕۆشی رووی داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکان هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و جارێکی دیکە پیرۆزیی مزگەوتی ئەقسایان پێشێل کرد.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی وتی، "هەڵمەتی سەربازی لەدژی ئێران دوای هێرشەکانی مانگی حوزەیران دەتوانێت دەست پێ بکاتەوە."
سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت جەختی کرد کە تاران بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی رژێمی داگیرکەر ئامادەیە و هێزەکانی ئێران ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکە داگیرکراوەکان.
کەتائیبی قەسام بە موشەکێکی یاسین-١٠٥ زرێپۆشێکی داگیرکەری لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج. لە شاری رەفەح، ئەفسەرێک و ٢ سەرباز لە بۆسەیەکی گوایە مین بریندار بوون.