لە یەک ڕۆژدا ١٣٤ شەهید لە غەززە: خاڵە هاوکارییەکان بوون بە "تەڵەی مەرگ"

رژێمی سەهیۆنی لە غەززە خەڵکی سڤیلی چاوەڕوانی یارمەتییەکانی کردە ئامانج. تەنها دوێنێ ١٣٤ کەس شەهید بوون کە ٩٤ کەسیان لە خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکارییەکان گیانیان لەدەستداوە.
سوپای رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی کە چاوەڕێی یارمەتی لە کەرتی غەززە دەکەن. بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی غەززە و سەرچاوە خۆجێییەکان، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی تەمووزەوە لانیکەم ١٣٤ فەلەستینی شەهید بوون کە ٩٤ کەسیان لە کاتی چاوەڕوانی یارمەتییە مرۆییەکان ڕاستەوخۆ لەلایەن رژێمی سەهیۆنیەوە کرانە ئامانج.
یەکێک لە کوشندەترین هێرشەکان لە ناوچەی سودانییە لە ڕۆژئاوای غەززە رووی دا. لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی کە بۆ وەرگرتنی هاوکاری لەوێ کۆبوونەتەوە، لانیکەم ٨١ کەس کوژران. ئەم کۆمەڵکوژییە دوایین هێرش بوو لە زنجیرەیەک هێرش کە خاڵەکانی دابەشکردنی یارمەتییەکان دەکاتە ئامانج کە داگیرکاری کردوویەتی بە "تەڵەی مەرگ."
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ەوە تا ئێستا بە گشتی ٩٩٥ هاوڵاتی مەدەنی لە هێرشەکاندا کوژراون کە شوێنەکانی هاوکاری کردوونەتە ئامانج و ٦ هەزار و ١١ کەسیش بریندار بوون و ٤٥ کەسیش بێسەروشوێنن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢٠٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هەزاران کەسیش بێ سەروشوێنن.
رژێمی داگیرکەر لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت شوێنی کۆبوونەوەی مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج.
خەڵکی غەززە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن کە بەرپرسیارێتی ئەم کۆمەڵکوژییانە لە ئەستۆ بگرن کە لەبەردەم چاوی هەموو جیهاندا ئەنجام دەدرێن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکان هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و جارێکی دیکە پیرۆزیی مزگەوتی ئەقسایان پێشێل کرد.
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی وتی، "هەڵمەتی سەربازی لەدژی ئێران دوای هێرشەکانی مانگی حوزەیران دەتوانێت دەست پێ بکاتەوە."
سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تایبەت جەختی کرد کە تاران بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی رژێمی داگیرکەر ئامادەیە و هێزەکانی ئێران ئامادەن تا دووبارە هێرش بکەنە سەر قووڵایی خاکە داگیرکراوەکان.
کەتائیبی قەسام بە موشەکێکی یاسین-١٠٥ زرێپۆشێکی داگیرکەری لە شاری دەیر بەلاح لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج. لە شاری رەفەح، ئەفسەرێک و ٢ سەرباز لە بۆسەیەکی گوایە مین بریندار بوون.