کۆمەڵکوژیێکی نوێ لە نوسەیرات: دەیان کەس شەهید بوون

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشێکی نوێ بۆ سەر کەمپی نوسەیرات ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٣٠ شەهید بوون.
کەمپی نوسەیرات جارێکی دیکە بووە ئامانجی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
بە پێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەی عەودە، ژمارەی شەهیدەکان گەشتووە ٣٠ کەس. دەستنیشان کرا، تەرمی شەهیدەکان پارچە پارچە بوونەتە و هەنێک لە شەهیدەکان ئافرەت و منداڵن.
باس لەوە کرا، خانووی ئەبو عەتایە راستەوخۆ کراوە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ناوچەکە چالاکییەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامە و هێشتا ژمارەیەکی زۆر مەدەنی لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندانە. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس.
سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.