بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.٧ لە زەریای هێمن: تسونامی لە کامچاتکا و ژاپۆن دروست بوو، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ئەمریکا دەرکرا

ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕی ٨.٧ پلە لە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کامچاتکای رووسیا ڕوویدا، بەهێزترین بوومەلەرزەی ناوچەکە بوو لە ماوەی ٧٣ ساڵدا. هۆشداریی تسونامی بەدرێژایی کەناراوەکانی زەریای هێمن لە کامچاتکا و ژاپۆن و ئەمریکا بڵاوکرایەوە و شەپۆلەکانیش بە بەرزی ٣-٤ مەتر گەیشتنە کەناراوەکان.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.٧ پلە لە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کامچاتکای ڕووسیا لە باکووری زەریای هێمن ڕوویدا.
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریکی (USGS) ڕایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ١٣٦ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی بە قوڵایی ١٩.٣ کیلۆمەتر بووە.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو بوومەلەرزەیە بەهێزترین بوومەلەرزەیە کە لە ساڵی ١٩٥٢ەوە لە ناوچەکە تۆمار کراوە.
ئاگاداری تسونامی: شەپۆلی ٣-٤ مەتر بەدی دەکرێت
دوابەدوای بوومەلەرزەکە، هۆشداریی تسونامی بۆ کەنارەکانی کامچاتکا و باکووری ژاپۆن و کەنارەکانی زەریای هێمن لە ئەمریکا دەرکرا.
وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەپۆلی تسونامی بە بەرزی ٣ بۆ ٤ مەتر لە کامچاتکا بینراوە، شەپۆلی یەکەم کە گەیشتووەتە ناوچەی سیڤێرۆ-کوریلسک بەشێک لە ناوچەی نیشتەجێبوون و دامەزراوەی ماسیگرتنی ئەلایدی ژێرئاوکەوتووە.
وەزیری باری نائاسایی کامچاتکا سێرگی لێبێدێڤ ڕایگەیاند، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە بەڵام هەندێک بینا زیانیان بەرکەوتووە.
ڤلادیمێر سۆلۆدۆڤ، پارێزگاری کامچاتکا وتی، بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیەکی جددی بوو بۆ هەموومان، دەیان ساڵە بوومەلەرزەیەکی لەو شێوەیەمان نەبینیوە.
هۆشداری تسونامی بۆ ژاپۆن و ئەمریکا
دەزگای کەشناسی ژاپۆن بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٨ هەڵسەنگاند و هۆشداریی ٣ مەتریی تسونامی بۆ کەناراوەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی دەرکرد. شەپۆلی تسونامی گەیشتە ناوچە کەنارییەکانی دوورگەی هۆکایدۆی ژاپۆن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "هۆشداریی تسونامی بۆ دانیشتوانی هاوایی دەدرێت. چاودێری تسونامی بۆ کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن و واشنتۆن دەکرێت".
لە هەندێک ناوچە بە تایبەت هۆنۆلولو ئاگادارکەرەوەی تسونامی لێدرا و خەڵک ئاگادارکرانەوە کە بچنە شوێنی بەرزتر.
ڕەنگە بوومەلەرزە بچووکترەکان مانگێک بخایەنێت
زانایانی بومەلەرزەزانی هۆشدارییان داوە کە بوومەلەرزەکانی بچووکتری دوای گەورەکە لە کەناراوەکانی کامچاتکا، دەتوانێت بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام بێت.
داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکرێت کە دوور بکەونەوە لە کەناراوەکان و پابەندی ڕێنماییەکانی بەرپرسان بن.
چۆڵکردن دەستی پێکردووە
ڤالێری لیمارێنکۆ، پارێزگاری هەرێمی ساخالین، دەستپێکردنی چۆڵکردنی ناوچەی سیڤێرۆ-کوریلسکی بەهۆی مەترسی تسونامی ڕاگەیاند. لیمارێنکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان بە تەواوی توانای کارکردنیان هەیە و ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتی بوومەلەرزەکەدا باڵەخانەیەکی باخچەی ساوایان زیانی بەرکەوتووە، بەڵام کەس لەناودا نەبووە. شارەزایان جەخت لەسەر پێویستی ئامادەکاری بۆ پاشەکشەی نوێ دەکەنەوە بەهۆی مەترسی زۆری بومەلەرزەزانی ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس.
سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.