لە بورکینا فاسۆ هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی: ٥٠ کوژراو

گروپێکی چەکدار هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی لە وڵاتی بورکینا فاسۆ و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ سەرباز کوژران.
هێرشەکە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە باکووری وڵاتی بورکینا فاسۆ رووی دا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵەکانی ئاسۆسیاتێد پرێس بە پشتبەست بە نوێنەرانی خۆجێ ڕاگەیاند، لە گوندی دارگۆی ناوچەی بولسای ویلایەتی نامێنتێنگا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی.
دەستنیشان کرا، هێرشەکە لە لایەن نزیکەی ١٠٠ چەکدار ئەنجام دراوە و هێرشکارەکان بنکەکەیان تاڵان کردووە.
وڵاتی بورکینا فاسۆ لە ساڵی ٢٠١٥وە ڕووبەڕووی ئەم جۆرە هێرشانە دەبێت. لە ڕۆژەوە لە وڵات زیاتر لە ٢٦ هەزار مەدەنی و سەرباز کوژراون. ملیۆنان کەس ناچار ماون خانووکانیان بەجێ بهێڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس.
سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.