داگیرکەران سوەیدایان بۆردومان کرد

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە سوەیدا هێزەکانی سەر بە ئیدارەی سوریا و هێزەکانی بەدەوییان کردە ئامانج.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر شاری سوەیدا لە باشووری سوریا.
کەناڵی ئاڕ تی عەرەبی بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی داگیرکەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی بۆردومان کردووە و باڵەخانەکانی دەوروبەری گوندی ئەلسەعلە لە لادێی ڕۆژئاوای سوەیدا تێکشکاندووە، کە هێزەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا و بەدەوییەکان تێیدا کۆبوونەتەوە.
هەروەها سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە داگیرکەران سوەیدا و شارۆچکەی ڕیما- حازمیان بۆردومان کردووە.
هیچ زانیارییەک لەسەر ئەوە نەدراوە کە ئایا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان زیانێکی گیانی یان زیانێکی ماددی هەبووە یان نا.
ڕەوشی باشووری سوریا لە ١٣ی تەمموزدا پەرەی سەند و بەهۆی پێکدادان لە نێوان هۆزە عەرەبەکان و هێزەکانی دروز لە پارێزگای سویدا شەڕ ڕووی دا. ڕۆژی ١٥ی تەمووز، هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگریی سووریا چوونە ناو ناوەندی ئیداریی ئەو پارێزگایە و لە هەوڵێکدا بۆ سەقامگیرکردنی دۆخەکە دەستیان بە پاککردنەوەی ناوچەکە کرد. دوای ماوەیەکی کەم، رژێمی داگیرکەر دەستی کرد بە ئامانجگرتنی یەکینەکانی هێزە چەکدارەکانی سوریا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە دانیشتوانی دروزەکان دەپارێزن و لە ١٦ی تەمموزدا چەند شوێنێکی ستراتیژی لە دیمەشق بۆردومان کرد. لە ١٩ی تەمموزدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا ئاگربەستی لە سویدا ڕاگەیاند، ئەوەش بەپێی پلانی ئاشتی کە بە بەشداریی ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لە نێویاندا ئەمریکا داڕێژرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس.
سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.