نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی لە غەززە ئاستی نیشانەی قەحتیی تێپەڕاندووە

بە پێی راگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، قەیرانی برسێتی لە غەززە سنووری قەحتیی تێپەڕاندووە. منداڵەکان تووشی بەدخۆراکی مەرگبار بوونەتە و هاوکاری مرۆیی ڕووبەڕووی ڕێگرییەکانی گەورە دەبێت.
ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریان دا کە قەیرانی برسێتی لە غەززە گەشتووە ئاستی کارەسات.
بە پێی ڕیزبەندییەکانی ئاسایشی خۆراک لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆی ٣ نیشانەی حەقتی ٢یان تێپەڕیوە. بەکارهێنانی خۆراک بە شێوەیەکی توند کەم بووە و بەدخۆراکی لە منداڵانی ژێر ٥ ساڵ ٤ ئەوەندە زیاد بووە و گەشتووە لە سەدا ١٦.٥ی ژمارەی منداڵەکانی خوار ٥ ساڵ.
ئەنتۆنیۆ گوتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە کارەساتی مرۆیی لە غەززە گەشتووە "ئاستی قیامەت" و "ئەمە هۆشداریێک نییە بەڵکو تراژێدیایە لە پێش چاوی دونیا ڕووی دەدات."
گۆتێرێس جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هاوکارییە مرۆییەکان بەبێ پچڕان و بەبێ بەربەست پێشکەش بکرێت نەک لە ڕێگەی ڕێڕەوی سنووردارەوە.
ڕێکخراوی ئافرەتانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە یەک ملیۆن ئافرەت و کچ ڕووبەڕووی برسێتی و توندوتیژی و دەستدرێژی دەبنەوە و زۆرێکیان "ناچار دەبن لە نێوان مردن و برسێتیدا یەکێکیان هەڵبژێرن".
لەلایەکی دیکەوە، هەرچەندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی سنووردار لە بارهەڵگری یارمەتییەکان گەیشتوونەتە غەززە، بەڵام نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) ڕایگەیاندووە کە ئەم یارمەتییە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس "بەس نییە و ناپایەدارە".
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە مانگانە ٦٢ هەزار تۆن یارمەتی خۆراک پێویستە تەنها بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان و دەستپێکردنەوەی هاوردەکردنی بازرگانی زۆر گرنگە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
لە ئاسمانەوە هاوکاری تەنها ٥ بارهەڵگر بۆ غەززەی کە ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە، کرا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتەوە سەر دانوستانەکان لە ئەگەری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆتایی هاتنی قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ئێرانی بە دیترهاوێژیی ئاشکرا و هەوڵ بۆ بەچەواشيبردنی ڕای گشتی لە گرینگترین پرسی ڕۆژ، واتە کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان زانی و ئیدانەی کرد.