لە نیوزیلاند هۆشداری تسونامی درا

دوای بوومەلەرزەکەی رووسیا پەیامی هۆشداری تسونامی بۆ تەواوی تەلەفۆنەکانی وڵات ناردرا.
ئەمڕۆ لە نزیکەی شاری کامچاتکای وڵاتی رووسیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٨.٨ رووی دا و دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی بۆ وڵاتانی زەریای هێمن درا.
دوای بوومەلەرزەکە لە وڵاتی نیوزیلاند پەیامی هۆشداری تسونامی بۆ تەواوی تەلەفۆنەکانی وڵات ناردرا و داوا لە هاوڵاتیان کرا کە لە بەڵەم و کەشتییەکان دوور بوەستن و تا فەرمانێکی دیکە نزیک نەبن.
هەروەها هۆشداری درا لە تەواوی کەنارئاوەکانی وڵات بەدوور بوەستن و داوا لە هاوڵاتیان کرا کە بۆ گەشت نەچنە دەرەوە.
هۆشدارییەکە تەواوی دوورگەکانی وڵات لە خۆ دەگرێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، پێدەچێت شەپۆڵی ئاو لە نیوەشەو بگاتە وڵات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس.
سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.