ماڵتا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت

رۆبێرت ئابێلا سەرۆک وەزیرانی ماڵتا راگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی ئەیلوولدا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت.
سەرۆک وەزیرانی ماڵتا راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلوول لە نیویۆرک بە شێوەی فەرمی دەوڵەتی فەلەستین دەناسێت.
ئابێلا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانج لەم بڕیارە ئاسانکردنەوەی رێگا بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتییە و ئەم هەنگاوەی ماڵتا سوودی بۆ ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکە دەبێت.
پێشتر ئیرلاند، ئیسپانیا و نەرویچ دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین نابوو. ئەم وڵاتانە لە ٢٨ی ئایار بە شێوەی فەرمی دەوڵەتی فەلەستینیان ناسیبوو.
هەروەها فەڕەنسا راگەیاندبوو کە لە مانگی ئەیلوولدا بە شێوەی فەرمی دەوڵەتی فەلەستین دەناسێت.
ئەم هەنگاوەی ماڵتا بووە هۆی زیاتربوونی فشار لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ناو یەکێتی ئەوروپا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس.
سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.