قەسام بە ٣ بۆمب سەربازەکانی داگیرکەر دەکوژێت و بریندار دەکات

کەتائیبی قەسام لە خان یونس بە ٣ بۆمب سەربازەکانی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ناوچەی بەتن سەمین لە باشووری شاری خان یونس ئۆپڕاسیۆنێک بە ٣ تەقەمەنی ئەنجام درا.
کەتائیبی قەسام راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا چەندین سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام بەردەوامە لە ئۆپڕاسیۆنەکان لە دژی رژێمی داگیرکەر بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوی سوپای داگیرکەر و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی بەردەکانی داوود کەمین و چالاکییەکانی تایبەت لە دژی سوپای داگیرکەر دادەنێت و گورزێکی گەورە بە داگیرکرەان دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ١٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٦ هەزار و ٢٦٩ کەس.
سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
فەڕەنسا و ١٤ وڵاتی دیکە بانگێشتێکی هاوبەشیان بۆ ناسینی دەوڵەتی فەلەستین کرد. لە راگەیەندراوەکە داوا لە وڵاتانی دیکە کرا هەنگاوی بەم شێوەیە بهاوێژن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.