رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە: ٢١ شەهید

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر گەلی برسیی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون. تەنها لە ماوەی ڕۆژێکدا ٢١ کەس لە ٣ خاڵی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
گەلی غەززە کە بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تووشی برسێتی بوونەتە ناچارن ڕوو لە بەناو خاڵە دابەشکردنەکانی هاوکاری بکەن کە لە لایەن رژێمی داگیرکەر و ئەمریکا دامەزراون. ئەمڕۆ بەیانی بەهۆی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی ٢١ مەدەنی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون کە هەنێکیان منداڵ و ئافرەت بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستیی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر خاڵی دابەشکردنی هاوکاری لە کەمپی پەنابەرانی نوسەیرات لە ناوەڕاستی غەززە لە نزیکەی ڕێوڕەوی نەتزاریم ٣ کەس شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە لە باکووری غەززە ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها ٨ بریندار گواسترانەوە نەخۆشخانەی قودس لە ڕۆژئاوای شاری غەززە. تەواوی بریندارەکان لە کاتی هێرش سەر خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری بریندار بوبوون.
لە ئەنجامی هێرش سەر شوێنی پڕکردنەوەی ئاو لە ناوچەی مەواسی لە ڕۆژئاوای رەفەح ٧ کەس بریندار بوون.
بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر بەناو خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری مرۆیی نزیکەی ١٢٠٠ کەس شەهید بوونەتە و زیاتر لە ٨ هەزار کەسیش بریندار بوونەتە.
هەروەها سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بێ ڕاوەستان بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکان و زەوینی. لە ئەنجامی هێرشەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس شەهید بوونەتە و نزیکەی ١٤٦ هەزار کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.
سلۆڤینیا ڕایگەیاند کە هەموو ئاڵوگۆڕی چەک لە گەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگرتووە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥١ کەس شەهید بوون و ٦٤٨ کەسیش بریندار بوون.