رژێمی داگیرکەر لوبنانی بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی لوبنان ئێن،ئێن،ئەی، رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردووە سەر چەند ناوچەیەکی لوبنان.
بە پێی راگەیەندراوەکە، سوپای داگیرکەر ٧ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ژمارەیەکی زۆر ناوچەی شاری بەعلەبەک لە بیقاعە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان. هەروەها چەند هێرشێک بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجام درا.
سەبارەت بە بوون و نەبوونی زیانێکی گیانی تاوەکو ئێستا راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاو نەکراوە.
رژێمی داگیرکەر لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە کە ئاگربەست راگەیەندراوەکە نزیکەی ٣ هەزار جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٢١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠٨ کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
لە ئاسمانەوە هاوکاری تەنها ٥ بارهەڵگر بۆ غەززەی کە ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە، کرا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتەوە سەر دانوستانەکان لە ئەگەری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆتایی هاتنی قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ئێرانی بە دیترهاوێژیی ئاشکرا و هەوڵ بۆ بەچەواشيبردنی ڕای گشتی لە گرینگترین پرسی ڕۆژ، واتە کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان زانی و ئیدانەی کرد.