رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر مەدەنییەکان لە خاڵی دابەشکردنی هاوکاری: ٥١ شەهید

سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥١ کەس شەهید بوون و ٦٤٨ کەسیش بریندار بوون.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە راگەیاند، لە ناوچەی زیکیم مەدەنییەکان کاتێک چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی لە بارهەڵگرەکان بوون تووشی هێرشی داگیرکەران بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥١ کەس شەهید بوون و ٦٤٨ کەسیش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، دوێنێ تەنها ١١٢ بارهەڵگر چوونەتە ناو غەززە و بەشێکی گەورەی هاوکارییەکان بەهۆی ئاڵۆزی و ڕێگرییەکانی رژێمی داگیرکەر تاڵان کران.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە رژێمی داگیرکەر برسێتی وەک چەک بەکاردەهێنێت و تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
کەناری غەززە ڕۆژانە پێویستی بە ٦٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت پێداویستی خواردنی ڕۆژانەی خۆی دابین بکات و بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر دابینکردنی ئەمە مومکین نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦٠ هەزار و ٣٣٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٧ هەزار و ٦٤٣ کەس.
لە ئاسمانەوە هاوکاری تەنها ٥ بارهەڵگر بۆ غەززەی کە ڕۆژانە پێویستی بە ٨٠٠ بارهەڵگر هاوکاری هەیە، کرا و ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی دەستبەجێ بچێتەوە سەر دانوستانەکان لە ئەگەری گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان و کۆتایی هاتنی قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵمەتی ئەمریکا، فەڕەنسا و چەند وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی بۆ دووپاتکردنەوەی تۆمەتە بێ بنەما و گاڵتەجارەکانیان لە دژی ئێرانی بە دیترهاوێژیی ئاشکرا و هەوڵ بۆ بەچەواشيبردنی ڕای گشتی لە گرینگترین پرسی ڕۆژ، واتە کۆمەڵکوژیی فەلەستینییەکان زانی و ئیدانەی کرد.