لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر فەلەستینیێکی دیکە شەهید بوو

سائیل رەجەب ئەبو نەسڕ کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوو لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
کۆمەڵەی ئەسیرانی فەلەستینی و شاندی ئەسیرەکان و ئازادکراوەکانی فەلەستینی لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش باسیان لەوە کرد کە ئەبو نەسڕ لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە غەززە دەستبەسەر کرابوو.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ئەبو نەسڕ تەمەن ٦٠ ساڵە لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بووە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر شەهید بوونەتە گەشتووە ٧٥ کەس کە ٤٦یان لە غەززە دەستبەسەر کرابوون.
جەخت لەوە کرا کە رژێمی داگیرکەر بە تایبەت بەردەوامە لە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لە دژی فەلەستینییەکانی کە لە غەززە دەستبەسەر کراون.
بە پێی راپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی فەلەستینی و میدیاکانی داگیرکەر، رژێمی داگیرکەر نزیکەی ١٠ هەزار و ٨٠٠ کەسی دەستبەسەر کردووە و بە هەموو جۆرەیەکی نامڕۆڤانە وەک برسێتی، کەمترخەمی پزیشکی، نەخۆشییەکان و لێدان ئەشکەنجە دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.
سلۆڤینیا ڕایگەیاند کە هەموو ئاڵوگۆڕی چەک لە گەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگرتووە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥١ کەس شەهید بوون و ٦٤٨ کەسیش بریندار بوون.