بەلجیکا بڕیاریدا دوو سەربازی داگیرکەر ڕەوانەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان بکات

دادستانی فیدراڵی بەلجیکا ڕایگەیاند کە دۆسیەی دوو سەربازی رژێمی سەهیۆنی کە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە کەرتی غەززە تۆمەتبار کراون، ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی کردووە.
بەپێی بەیاننامەیەک، دامەزراوەی هیند ڕەجەب کە بنکەکەی لە برۆکسلە، سکاڵای تاوانکاری لە دژی دوو سەربازی داگیرکەر تۆمار کردووە کە لە فێستیڤاڵی مۆسیقای "تۆمۆرۆلاند" لە شاری بووم لە بەلجیکا لە ١٨-١٩ی تەمموز بەشدارییان کردووە. ئەو بەڵگەنامانەی کە دەزگاکە پێشکەشی کردووە باس لەوە دەکەن کە ئەو سەربازانە تاوانی جەنگیان لە غەززە ئەنجام داوە.
داواکاری گشتی ڕایگەیاند کە دوای هەڵسەنگاندنی سکاڵاکان بڕیاری داوە دۆسیەکە ڕەوانەی دادگای نێودەوڵەتی بکرێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بڕیارەکە لە چوارچێوەی ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی بەلجیکا و "دڵنیابوون لەوەی دادپەروەری بە شێوەیەکی دروست جێبەجێ دەکرێت" دراوە.
چاودێری نێودەوڵەتی و داوای لێپرسینەوە
دامەزراوەی هیند ڕەجەب هاوشێوەی زۆرێک لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بە پەرۆشەوە کاردەکات بۆ دادگاییکردنی ئەو سەربازانەی کە بەشدارییان لە هێرشەکانی سوپای داگیرکەر لە غەززەدا کردووە.
هیند ڕەجەب کە ناوی دامەزراوەکە بە ناویەوە ناونراوە، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانی فەلەستینی بووە کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لەگەڵ شەش کەس لە کەسوکاری لە هێرشێکدا بۆ سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە خۆیان تێدا پەنا دەبرد لە باشووری ڕۆژئاوای غەززە کوژراون، مردنەکەی دەنگدانەوەیەکی زۆری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا هەبووە.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە سوپای داگیرکەر بە پاڵپشتیی وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپی هێرشی بەرفراوان و وێرانکەر بۆ سەر غەززە ئەنجام دەدات. نەخۆشخانە و خانووبەرە و قوتابخانە و ژێرخانی مەدەنی کراونەتە ئامانج، لە کاتێکدا خۆراک و ئاوی پاک و دەرمان و سووتەمەنی گیراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.
سلۆڤینیا ڕایگەیاند کە هەموو ئاڵوگۆڕی چەک لە گەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگرتووە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥١ کەس شەهید بوون و ٦٤٨ کەسیش بریندار بوون.