بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پەکین ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕی ئەم دواییەی پەکینی پایتەختی چین، ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
دەسەڵاتدارانی چین بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە کە لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٩ی تەمموزدا باکووری چینی گرتەوە، لەنێویاندا ناوچە گوندنشینەکانی دەوروبەری پەکین، تووشی سەرسوڕمان بوون.
لەئەنجامی ئەو باران بارانەدا ٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش ٩ کەس بێسەروشوێنن.
ناوچە بەرفراوانەکانی باکوری چین لە هەفتەی ڕابردووەوە بەهۆی بارانی کوشندە و لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە و دەیان هەزار کەسی ناچارکردووە چۆڵبکەن. بارانبارینی بەخوڕ دەیان ڕێگای پەکین و پارێزگاکانی دەوروبەری داخستووە و کارەبای گوندەکانی کوژاوەتەوە و ماڵەکانی ژێرئاوکەوتووە.
کارەساتی سروشتی لە سەرانسەری چیندا باو و بە تایبەت لە مانگەکانی هاویندا کە هەندێک ناوچە تووشی بارانێکی بەخوڕ دەبن و هەندێکی تریش تووشی گەرمای سووتێنەر دەبن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای رووسیا بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لانیکەم ٦ کەس کوژران و ٨٢ کەسیش بریندار بوون.
سلۆڤینیا ڕایگەیاند کە هەموو ئاڵوگۆڕی چەک لە گەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕاگرتووە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر خەڵکی مەدەنی غەززە کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری مرۆیی بوون و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥١ کەس شەهید بوون و ٦٤٨ کەسیش بریندار بوون.