رژێمی داگیرکەر بنکەیەکی سەربازی نوێی لە باشووری لوبنان دروست کردووە

سوپای داگیرکەر سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، بنکەیەکی سەربازی نوێ لە باشووری لوبنان دروست دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان و شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، سوپای داگیرکەر سەرقاڵی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە باشووری لوبناندایە.
ئەگەر ئەم بنەکە دروست بکرێت ژمارەی ئەو بنکەیانەی لە سنووری باشووری لوبنان دروست کراون دەگاتە ٦ بنکە
سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنان راگەیاند، "تیمێکی سەربازی ئیسرائیلی بە چەند بولدۆزەر و هەفکەرەوە تەیارکراوەوە دەستیان کردووە بە دروستکردنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە حەلەت ئەلمەخەفیر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی سنووری باشووری لوبنان."
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بنکە سەربازییە نزیکەی ٨٠٠ مەتر لە ناو خاکی لوبناندایە، لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستینە.
شایەتحاڵانی گوندەکانی سەر سنوور هەروەها ڕایانگەیاندووە کە "تیمە ئیسرائیلییەکان زەوییان یەکسان کردووە، پەناگەیان هەڵکەندووە، کۆمەڵە زەوییەکیان دروستکردووە، هەروەها دەیان بلۆکی کۆنکرێتییان لە دەوری شوێنەکە داناوە."
دەگوترا ئەو تیمە لەژێر پاراستنی ژمارەیەکی زۆر لە تانکی مێرکاڤای سەهیۆنی کە لەسەر گردەکانی سەرووی ئەم خاڵە جێگیر بوون، چالاکی دەکەن.
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ڕژێمی داگیرکەر و حزب الله کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، سەهیۆنییەکان بەردەوامن لە داگیرکردنی پێنج ناوچەی داگیرکراو لە باشووری لوبنان و درێژەدان بە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئامانجیان نەهێشتنی "هەڕەشەکانی حزب الله"یە.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، پێنج پێگە داگیرکراوەکان کەوتوونەتە سەر گردە ستراتیژییەکان کە دیمەنێکی فەرماندەیی بۆ ناوچەکە و پێگەیەکی تەقەکردنی سەرووتر دەڕەخسێنن، و بەرزترن لە شوێنی نیشتەجێبوونی فەلەستینی داگیرکراو لە باکوور.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هەرێمی جامو کەشمیر کە لە لایەن هیندستانەوە داگیر کراوە لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ کەسیش بریندار بوون.
تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٤ هەزار و ٩٠٦ کەس.
کرێملین لەبارەی لووتکەی بڕیارە لە نێوان پوتین سەرۆکی رووسیا و ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.