لە ئیتالیا بەڵەمێکی پەنابەران نوقم بوو: ٢٧ کوژراو

فلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵای کاروباری پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە نزیکەی کەنارئاوەکانی دوورگەی لامپێدوسای وڵاتی ئیتالیا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
گراندی لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، "لە ئەنجامی رووداوێکی تراژیکی کەشتی لە نزیکەی کەنارئاوەکانی لامپێدوسا لانیکەم ٢٧ کەس خێنکان."
گراندی باسی لەوە کرد، لە ساڵی ٢٠٢٥ لە دەریای ناوەڕاست زیاتر لە ٧٠٠ کۆچبەری نائاسایی و پەنابەر گیانیان لەدەستداوە و دەبێت ئۆپڕاسیۆنەکانی فڕیاگوزاری زیاتر بکرێن و رێگاکانی ئەمن بۆ هاتوچۆ بکرێنەوە و پشتگری لەو وڵاتانە بکرێت کە پەنابەران تێدا تێدەپەڕن و باس لە هۆکارەکانی سەرەتایی کۆچ بکرێن.
فیلیپۆ ئونگارۆ بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوەکە لە ڕۆما دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کردبوو، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٤ هەزار و ٩٠٦ کەس.
کرێملین لەبارەی لووتکەی بڕیارە لە نێوان پوتین سەرۆکی رووسیا و ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕاگەیاند کە پلانیان داڕێژتووە وەک بەشێک لە هێزەکانی سوپای وڵات هێزی مووشەکی پێکبهێنن.