پاکستان هێزی مووشەکی پێکدەهێنێت

شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕاگەیاند کە پلانیان داڕێژتووە وەک بەشێک لە هێزەکانی سوپای وڵات هێزی مووشەکی پێکبهێنن.
شەریف لە میانەی بەشداری لە بەرنامەیەک بۆ ڕۆژی سەربەخۆیی لە ئیسلامئاباد باس لە شەڕی کۆتایی نێوان پاکستان و هیندستان کرد.
شەریف باسی لەوە کرد کە پلانیان داڕێژتووە وەک بەشێک لە هێزەکانی سوپای وڵات هێزی مووشەکی پێکبهێنن و ئەمە خاڵێکی وەچەڕخان دەبێت بۆ بەهێزترکردنی هێزی بەرگری پاکستان.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە دووپاتکردنەوەی بانگەوازی خۆی لە لایەنە سیاسییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەشداریکردن لە "میساقی سەقامگیری پاکستان" بۆ بەرەوپێشبردنی یەکڕیزی و پێشکەوتنی بەکۆمەڵ، ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە لە دابەشبوونی سیاسی و بەرژەوەندییە کەسییەکان تێپەڕین.
سەرەتای ئەمساڵ گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان زیاتر پەرەی سەند، دوای هێرشێکی چەکداری لە کەشمیری داگیرکراوی هیندستان لە ٢٢ی نیساندا، دەهلی پاکستانی بە هۆکاری هێرشەکە زانی، ئیسلام ئابادیش ڕەتیکردەوە دەستوەردانی هەبێت. شەوی ٧ی ئایار، سوپای هیندستان ئۆپڕاسیۆنی سندووری دەستپێکرد و هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ژێرخانی پاکستان و ناوچەکانی کەشمیر کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسلام ئاباددایە و وەک وڵامدانەوە پاکستان تۆڵەی کردەوە.
لە کاتی تۆڵەسەندنەوەی یەکتردا، لایەنەکان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و فڕۆکەی جەنگییان بەکارهێنا.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ١٠ی ئایاردا ڕایگەیاند کە هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە هەرێمی جامو کەشمیر کە لە لایەن هیندستانەوە داگیر کراوە لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لانیکەم ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٥ کەسیش بریندار بوون.
تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا رووی دا و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٧٧٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٤ هەزار و ٩٠٦ کەس.
کرێملین لەبارەی لووتکەی بڕیارە لە نێوان پوتین سەرۆکی رووسیا و ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.