چوارەمین ساڵوەگەری کۆچی دوای مەلا سەعید ڤارۆل (١)

مەلا محەمەد بەشیر ڤارۆل برای مەلا سەعید ڤارۆل کە لە ١٢ حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا کۆچی دوای کرد باس لە علم و ئەخلاق و پابەندی براکەی بە دۆزی ئیسلام و فیداکاریەکەی و قۆناغی دژوار کە کۆتایی تەمەن تووشی بوو کرد.
٤ ساڵ بە سەر کۆچی دوای مەلا سەعید ڤارۆل کە یەکێک لە کەسایەتیەکانی ناوداری جەماعەتی حزب الله بوو تێپەڕی. مەلا سەعید ڤارۆل کە بەهۆی ناسنامەی ئیسلامیەکەی چەندین ساڵ زیندانی کرا نزیکەی ٧ ساڵی کۆتایی تەمەنەکەی لە هیجرەت تێپەڕاند. مەلا سەعید کاتێک موهاجر بوو لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا کۆچی دوای کرد.
مەلا مەحمەد بەشیر ڤارۆل کە لە منداڵیوە تەمەنەکەی تەرخانی ئیسلاحی کۆمەڵگا کردوە باس لە چالاکیەکانی براکەی لەبارەی علمی و موجادەلەکەی و قۆناغی زیندان و هیجرەت کە دوای ساڵی ٢٠٠٠ تووشی بوو کرد.
مەلا بەشیر ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی براکەی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا کۆچی دوای کردوە بەڵام لە ناو شەهیدەکاندایە و دواتر وتی، "بەهۆی ٣ هۆکار بە کۆچی دوای براکەم مەلا سەعید ڤارۆل دەڵێین شەهید بوو. یەکەمیان وەکو پێغەمبەرەکەمان فەرمویەتی ئەگەر کەسێک لە هیجرەت کۆچی دوای بکات شەهیدە. دووەمیش وەکو پێغەمبەرەکەمان فەرمویەتی ئەگەر کەسێک کاتێک سەرقاڵی علم بێت و کۆچی دوای بکات شەهیدە. سێیەمیش ئەگەر کەسێک بەهۆی رووداوەکانی گەورە وەکو زەمین لەرزە و ئافەت کۆچی دوای بکات شەهیدە. دەتوانین رووداوی هاتوچۆش لە نێوان بەشی سێیەم هەژمار بکەین. بۆیە بە مەلا سەعید ڤارۆل دەڵێین شەهید."
"کەسانێک کە وەکو براکەم کۆچی دوای دەکەن شەهیدەکانی ئاخرەتن"
مەلا بەشیر وتی، "ئەو کەسانەی بەم شێوەیە کۆچی دوای دەکەن شەهیدی دونیا نین. ئەوان شەهیدی ئاخرەتن. ئەمڕۆ ساڵوەگەری کۆچی دوای و شەهادەتی براکەم مەلا سەعیدە. ژیانەکەی ئەونەدە پڕ و واتادارە کە مرۆڤ نازانێت لە کوێ دەستی پێ بکات. لەگەڵ ئەوەی منداڵیەتی من لەگەڵ ئەو تێنەپەڕیوە بەڵام زۆر شت هەیە کە سەبارەتی باس بکەم. لەبەر ئەوەی لە منداڵی بەهۆی علم لە شوێنەکانی دیکە بووم منداڵیەتی من لەگەڵ وی دەرباز نەبووە."
مەلا بەشیر سەبارەت بە قۆناغی تحسیلی علمەکانی ئیسلامی براکەی وتی، "لە سەرەتا باوکم زۆر رێگە نەدەدا بچینە ماڵ. چونکە دەیویست هەموو کاتێک فێری علم ببەین. بۆیە منداڵیەتمان زۆر لەگەڵ یەکتر دەرباز نەبوو. بەڵام دواتر بۆ علم براکەم هێنامە لای خۆم. توانیمان لە مەدرەسە پێکەوە بین. هەروەها لەو قۆناغەدا کتێبەکانی مەدرەسەمان تەواو کرد."
"کەسێکی زۆر حەیادار و خاوەنی ئەخلاقێکی جوان بوو"
مەلا بەشیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لە قۆناغی قوتابی بوونیشدا مرۆڤەکان زۆر حەزی لێ بوو، وتی، "کەسێکی زۆر حەیادار و خاوەنی ئەخلاقێکی جوان بوو. گفتوگۆکەی لەگەڵ مرۆڤەکان زۆر باش بوو. لە کاتی قوتابی بوونی مەدەرەسەش زۆر سەرکەوتوو بوو. بۆیە هەموو کەسێک زۆر حەزیان لە براکەم هەبوو. هەروەها منیش زیاتر حەزم لەو براکەم هەبوو. خودا ئەو فیترەتەی خستبوو ناو دڵی من. بەم شێوەیە پێکەوە لە لای شێخ خەلیل وەکو قوتابیی علم ماینەوە."
"لە ژمارەیەکی زۆر عالم دەرسی وەرگرت"
مەلا بەشیر لە بەردەوامی وتی، "دواتر براکەم لە لای ژمارەیەکی زۆر عالمی ناودار فێری علم بوو. بۆ نموونە؛ سەیدا مەلا محەمەد شەریف یەکێک لەوانە. هەروەها ئەگەر بە هەڵەیی بە بیرم ناهێت براکەم لە لای سەیدا مەلا محەمەد شەریف ئیجازەتەکەی وەرگرتوە. هەروەها لە قۆناغی فێربوونی علمدا بۆ ماوەیەک لە تللۆ مایەوە. لەوێ لە لای سەیدا مەلا بورهان فێری علم بوو. هەروەها لەبەر ئەوەی حەیا و ئەدەبی براکەم زۆر بوو مامۆستاکان لەوێش زۆر حەزیان لێ بوو. هەموو کاتێک سەبارەت بە وی قسەیان دەکرد. لە رۆژگاری ئێمەداش دەبینە شاهێدی ئەوە. دوای ئەوەی براکەم علمەکەی لە لای مامۆستاکانی تەواو کرد هاتە فارقین."
"هەر وەکو زیرەک بوو لە بازرگانیش سەرکەوتوو بوو"
مەلا بەشیر وتی، "لە فارقین کتێبخانەیەکم هەبوو. لەبەر ئەوەی زۆر کاتم نەبوو و زۆر لە بازرگانی تێ نەدەگەشتم زۆر سوودمان نەدەکرد. بەڵام کاتێک براکەم سەعید هاتە لای من کارەکەمان کە زیان دەکرد دەستی بە دەست خستی سوود کرد."
مەلا بەشیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ ئەوەی چالاکی بازرگانیان بەڕێوە دەبرد چالاکیەکانی ئیسلامیش لەوێ بەڕێیان دەبرد و دواتر وتی، "براکەم لە کتێبخانە دەرفەت بە دەست هێنا کە بە قوتابیەکان دەرس بڵێت. لە ساڵەکانی ١٩٨٠ کتێبخانەکان زۆر لەپێشەوە بوون. دەتوانی وەکو وەقف و دەزگایەک چالاکی بەڕێوە ببات. واتە لەو کاتەدا کتێبخانەکان بۆ فێر بوونی علم و کارەکانی کە سوودی بۆ ئایین هەبێت وەکو ناوەند بوو. بۆیە زۆر زەحمەتی سەعید لە سەر قوتابیەکان هەبوو."
"ژیانێکی دوور لە ریا و لە پێشچاوبوونی هەبوو"
مەلا بەشیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە مەلا سەعید ئەخلاقەکەی لەو رێکخراوەی ئیسلامی کە لە ناویدا بوو بە دەست هێناوە، وتی، "لە ناو ئەخلاقی براکەم سەعید ڤارۆل شتێکی بەم شێوەیە هەبوو: ژیانێکی دوور لە ریا و لە پێشچاوبوونی هەبوو. هەروەها پێم وایە ئەو ئەخلاقی جوانی خۆی لە شەهید رەهبەر وەرگرتوە. چونکە لەگەڵ شەهید رەهبەر زۆر سەمیمی بوو. لە وی دەرس وەردەگرت. هەروەها ئەخلاقێکی جوانی براکەم هەبوو کە لە ریا و مەدح دوور بوو. ئەو کەسانەی لەگەڵ وی بوون زۆر جوان ئەو ئەخلاقەکەیان دەزانی."
مەلا بەشیر وتی، "چالاکیەکانی کە ئەنجام دەدا ئەوەندە بە ئیخلاس و بێ دەنگ و بانگ ئەنجام دەدا کە ئەگەر کەسێک ئەوی نەدەناسی ئەو چالکیەکانی زۆر نەیدەزانی. بۆ نموونە؛ کەسانێک کاتێک شتێکی ئەنجام دەدەن ئەو شتە زۆر گەورە دەکەن و زۆر باسی دەکەن. بەڵام برای شەهیدی من ئەو شتەی نەیدەکرد. خزمەتەکانی زۆر گەورەی هەبوون بەڵام هیچ کەس ئاگاداریش نەدەبوو. بۆیە لە خزمەتەکانی زۆر بەرەکەت هەبوو."
مەلا بەشیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی رووداوەکانی ساڵەکانی ٩٠ ماوەیەکی درێژ نەیتوانی براکەی ببینێت و دواتر وتی، "بەم شێوەیە لەگەڵ براکەم لە فارقین چالاکیەکەمان بەڕێوە برد. لە ساڵەکانی ٩٠ رووداوەکانی نەخوازراو رووی دا. لەگەڵ ئەوەی نەماندەویست لەگەڵ پەکەکە کێشەکانمان دروست بوو. بۆیە من چوومە ئێلح. براکەمیش لە فارقین مایەوە. بەم شێوەیە ماوەیەکی درێژ براکەمی نەبینی."
"لە زیندان تەواوی کاتەکەی سەرقاڵی علم دەبوو"
مەلا بەشیر سەبارەت بە قۆناغی زیندان وتی، "دواتر ماوەیەکی درێژ دیدارەکەمان لە زیندان بوو. من لە ساڵی ٢٠٠٣ زیندانی بووم. براکەم لە سالی ٢٠٠٠ زیندانی بوبوو. لە مەدرەسەی یوسفیە ٧-٨ ساڵ پێکەوە بووین. ئەو کات سەبارەت بە کەیسەکانی دادگا کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا بڕیارێک نەدراوە یاسایەک دروست کرا. بەم یاسایە براکەم ئازاد بوو."
مەلا بەشیر سەبارەت بە چالاکیەکانی ئیسلامی لە زیندان وتی، "هەروەها براکەم لە زیندان کاتەکەی بە علم دەرباز دەکرد. زیندانیش گونجانی ئەو رەوشە بوو. بەیانی نزیکەی ٢٠ بەندکراو دەرفەتیان بە دەست دەهێنا کە پێکەوە بن. براکەمیش سوودی لەو رەوشە وەرگرت و خزمەتەکانی بەردەوام کرد و دەرس دەیوت. تەواوی کاتەکەی بەم شێوەیە بە علم دەرباز دەکرد. لەبەر ئەوەی لە زیندان هەموو کاتێک بە بەندرکراوەکان دەرس دەیوت نەخۆشیش بوو."
"خزمەتی هاوڕێکانی دەکرد"
مەلا بەشیر وتی، "لە زستان لەگەڵ ئەوەی کەشوهەوا گونجان نەبوو بەردەوام دەبوو لە دەرسەکانی. کاتێک بەوانەی لە ژووری خواروو بوون دەرس دەیوت لە ناچاری پەنجەرەیان دەکەوتەوە. بەڵام ئەو رەوشەش دەبوو هۆکار کە هەوای سارد بهێتەوە ژوور. لەگەڵ ئەوەی زستان و بەفر بوو بەردەوام دەبوو لە دەرسەکان و بەرنامەکەی. بەم شێوەیە نەخۆش بوو. دوای ئەوەی نەخۆش بوو گواسترایەوە نەخۆشخانە و نەشتەرگیری بۆی ئەنجام درا. بە کۆی گشتی براکەم ژیانەکەی تەرخانی علم و عبادەت کردبوو."
مەلا بەشیر ڤارۆل لە کۆتایی وتی، "هەروەها جگە لە علمیش چالاکیەکانی براکەم زۆر بوو. لە زیندان جگە لە زانست هەوڵ دەدا گوێبیستی براکانی بکات و کێشەکانیان چارەسەر بکات. هەروەها ژمارەیەکی زۆر خزمەت وەکو ئامادە کردنی خواردن و شوردنی کەڵوپەڵ و شتەکانی دیکە بە براکانی دەکرد. بۆیە تەواوی هاوڕێکانی زۆر حەزیان لێ بوو."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.