سەرۆکی شارەوانی سۆران: شەقامی ٦٠مەتری سۆران دروست دەکرێ

دوای بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەت گوزاری لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران جێ بەجێدەکرێن و سەرۆکی شارەوانی سۆرانیش دەڵێت، "نزیکەی ٣٠ پڕۆژە جێ بەجێدەکرێن و پلانی شەقامێکی ٦٠ مەتری بۆ ھەموو سۆران دانراوە."
کاوە نەجیم، سەرۆکی شارەوانی سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "لە سنووری شارەوانی سۆران ٢٩ پڕۆژەی خزمەت گوزاری جێ بەجێدەکرێن لەنەواش، ١٢ پڕۆژە بە گوژمەی سێ ملیار دینار لەسەر بودجەی تایبەت کەوتوونەتە بواری جێ بەجێکردن، ھەروەھا ١٧ پڕۆژەی دیکە بە گوژمەی شەش ملیار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدان جێ بەجێدەکرێن لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران."
سەرۆکی شارەوانی سۆران وتی، "پڕۆژەکان زۆربەی ئەو کەرتانەی دەکەونە ئەرکی شارەوانی لە خۆ دەگرێت، بەتایبەتی شەقامە ناوخۆیەکانی سۆران و پلانمان دانایە بۆ دروست کردنی شەقامێکی شەست مەتری لە نێو سەنتەری شاری سۆران، شەقامەکە بازنەیی دەبێت و ھەموو سۆران دەگرێتەوە."
کاوە نەجیم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "لە دابەشکردنی پڕۆژەکان رەوشی گەڕەکە ھەژار نشینەکان بەرچاو گیراوە و ھەموو ئەو پڕۆژانەی لە سنووری شارەوانی ئەنجامدەدرێن بەشێوەیەکی عادیلانە دابەشی سەر ھەموو سۆران کراون، واتە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ گەڕەکێک."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوێنێ شەو لە سلێمانی ٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تێکشکان.
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.