وەقفی یەتیمەکان لە وان هاوکاری جڵوبەرگی جەژنانە بە سەر سەدان منداڵ دابەش دەکات

وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەهۆی هاتنی جەژنی قوربان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا نوێنەرایەتی وەقفی یەتیمەکان لە پارێزگای وان هاوکاری جڵوبەرگی جەژنانە بە سەر ٣٥٠ منداڵی یەتیم دابەش کرد.
بەرپرسانی وەقفەکە سەدان منداڵی یەتیمیان بردە دوکانێکی جڵوبەرگ و منداڵەکان بە پێی ویستی خۆیان جڵوبەرگیان هەڵبژارد.
ئەرتوق ئۆزبەی نوێنەری وەقفی یەتیمەکان لە وان سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە بە پشتگری خێرخوازەکان هاوکاری جڵوبەرگیان بە سەر ٣٥٠ منداڵ دابەش کردوون.
ناوبراو سوپاسگوزاری خێرخوازەکان و ئاماژەی بەوە کرد کە چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانن بۆ بەردەوامبوونی چالاکییەکانیان.
ناوبراو لە بەردەوامە ئاماژەی بەوە کرد کە هەروەها پڕۆژەیان بۆ سەربڕینی قوربانی لە وڵاتی هەیە و خێرخوازەکان دەتوانن وەکالەت بە وەقفەکە بدەن بۆ ئەوەی قوربانەکانیان سەرببڕن.
ئۆزبەی جەختی لەوە کرد کە چالاکییەکانیان وەکو جەژن بەردەوام دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی یەتیمەکان بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە جەژن یەتیمەکان لەبیر نەکرێن.
لە پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆرسیکلێتێک کەسێک گیانی لەدەستدا.
إتحاد العلماء بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و چەند ئامۆژگاریێکی گرنگ لەبارەی یەکێتی و یەکڕیزی دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باس لە گرنگی قوربان و حەج کرد و دەستنیشان کرا کە دەبێت لە دوعاکانمان مسوڵمانەکانی جوگرافیاکانی مەزلووم بە تایبەت غەززە لە بیر نەکەین.