وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر: بێ دەنگی لە بەرامبەر ستەمی غەززە خیانەتە بە مرۆڤایەتی!

وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بۆ پشتیوانی لە غەززە رێکخست و ئیدانەی هێرشە وەحشییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە هەموو دەرفەتێکدا بۆ پشتیوانی لە غەززە بەرنامەکانی جۆراجۆر رێکدەخات.
دوای بانگێشتی حەماس بۆ ئەنجامدرانی چالاکی جیهانی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی غەززە و ئیدانەکردنی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بەرنامەیەکی رێکخست.
پێش لە بڵاوکردنی راگەیەندراوی میدیایی لە سەرەتا مەلا رەجائی گولەر وتارێکی پێشکەش کرد.
گولەر لە وتارەکەی ڕەخنەی لە بێ دەنگی وڵاتانی ئیسلام و بەتەنها هشتنی گەلی غەززە کرد و وتی، "هەموو ئەو وڵاتانەی دەوروبەری غەززەن، میسڕ، ئوردن، سعوودیە و وڵاتانی دیکەی کە خۆیان وەک مسوڵمان ناو دەهێنن؛ ئایا ئێوە ئەوەندەی جولەکەکان بە غیرەت نین کە خاوەنداری لە برا مسوڵمانەکانتان بکەن؟ ئێمە ئەمڕۆ بانگێشتی ئوممەتی ئیسلام دەکەین؛ دەبێت جیهانی ئیسلام ئیتر پێکەوە حەرەکەت بکەن، یەکێتی لە نێوان خۆیان دروست بکەن. ئەگەر ئێمە دەستبەکار نەبین، ئامادەکاری نەکەین، یەکێتی پێکنەهێنین، خودای گەورە ئێمەی لە دونیا پەریشان دەکات."
دوای وتارەکەی مەلا رەجائی گولەر، رەمەزان تەکدەمیر سەرۆکی لقی دیاربەکری سەندیکای مەموور-سەن راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
ناوبراو بە ئایەتی ١٣ی سورەتی ئال عیمران دەستی بە پەیامەکەی کرد و دواتر وتی، "سڵاو لەو کەسانە بێت کە عیزەتیان هەڵگرتووە. سڵاو لەو کەسانە بێت کە لە دژی ستەم دەوەستن. سڵاو لەو کەسانە بێت کە لە ڕیزی مەزلوومەکاندانە. سڵاو لەو کەسانە بێت کە لە بەرامبەر جینۆسایدەکەی غەززە بێ دەنگ نابن. سڵاو لە نەوەکانی سەلاحەدین ئەیوبی و عبدالحمید خان بێت."
"بەڕێوەبەرانی دەوڵەت و هەموو مرۆڤایەتی کە لە بەرامبەر ستەمکارییەکانی غەززە بێدەنگن، لە ژێر بەرپرسیارێتییەکی گەورەدان"
تەکدەمیر ڕایگەیاند کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٢١ مانگە لە غەززە شەرەفی مرۆڤایەتی لە پێ دەکات و هەرکەسێک بێدەنگ بێت قورسایی ئەو بارگرانییە لە ئەستۆ دەگرێت و دواتر وتی، "تاوانکارییەکانی رژێمی سەهیۆنی ڕۆژانە لە زیادبووندایە. نەتەوەیەک بەجێدەهێڵرێت بۆ ئەوەی لە بەر چاوی جیهاندا بمرێت، تووشی ماڵوێرانی، تاڵان، برسێتی، بێ بەشی لە هەموو پێداویستییە ئینسانییەکان دەبێت. مشتێک لە سەهیۆنییەکان لە پێش چاوی تەواوی جیهان، ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن. هەموو بنەماڵەی مرۆڤایەتی و وڵاتانی ئیسلامی کە لە بەرامبەر ئەم دڕندەکارییانە بێدەنگن، بە تایبەت بەڕێوەبەرانی دەوڵەت و هەموو مرۆڤایەتی کە لە بەرامبەر ستەمکارییەکانی غەززە بێدەنگن، لە ژێر بەرپرسیارێتییەکی گەورەدان.
رژێمی داگیرکەر بە کەڵک وەرگرتن لە بێدەنگی وڵاتانی ئیسلامی، زیاتر لە سەدا ٩٠ی غەززەی ئاوارە کردووە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ٦٠ هەزار خوشک و برامان شەهید بوون و نزیکەی ١٥٠ هەزار بریندار بوون. زیاتر لە ٢٠ هەزار خوشک و برامان لە ژێر داروپەردوودا نێژراون، و هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە. زیاتر لە سەدا ٧٠ی شەهیدان و بریندارەکان منداڵ، ئافرەت و بە ساڵچوون. هەموو ڕۆژێک لانیکەم ٢٧ منداڵ دەکوژرێن. ژمارەی ئەو کەسانەی لە خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری کوژراون ٩٠٠ی تێپەڕاندووە."
"شەرمەزاری بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی کە لە بەرامبەر زوڵم و ستەمەکانی غەززە بێدەنگن"
تەکدەمیر لە بەردەوامی وتی، "ئەی ئومەتی موحەممەد و ئەی بنەماڵەی مرۆڤایەتی، بەرپرسیارێتی هەر منداڵ و گەنج و بەساڵاچووێک کە بەهۆی برسێتی دەبنە قوربانی دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان. عومەر تەمەنی تەنها ٨ ساڵ بوو، ئەمیری برای تەمەنی ٤ ساڵ بوو، بچووکترینیان سیراج تەمەنی تەنها ٢.٥ ساڵ بوو. ئامۆزاکەیان سامر تەمەنی ٧ ساڵ بوو، ئەم منداڵانە کە چەند ڕۆژێک بوو لە برسێتیدا بوون، لە خاڵێکی دابەشکردنی هاوکاری تووشی هێرش بوون. شراپنێل چاوەکانی برا بچووکەکەیان سراجی کوێر کرد. منداڵێک دوو خوشک و برایەکی و ئامۆزایەکی و چاوەکانی لەبەردەم چاوی دونیادا لەدەستدا. ئایا کەسێک گوێی لە هاواری محەممەدی تەمەن ١٠ ساڵ بووە کە لە بنکەیەکی فریاگوزاریدا قاچی لەدەستداوە؟ وە لە کاتێکدا هەزاران گیانی بەم شێوەیە لەدەست دراوە، سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی کە لە تەنیشت وەستاون و سەیری ئەم دڕندەییانەی دەکەن، بارێکی قورس هەڵدەگرن. ئەم منداڵانە تەنها منداڵی غەززە نین، بەڵکو منداڵی هەموو ئوممەتن. ئەو ئوممەتەی لە بەرامبەر کوژرانی ئەو منداڵانەدا بێدەنگن، بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆیاندایە."
تەکدەمیر لە بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو کەسانەی بۆ بەرژەوەندی دونیا پشتگری لە ستەم دەکەن و وتی، "زیاتر لە دوو ملیۆن خوشک و براکانمان لە غەززە ڕووبەڕووی بەدخۆراکی توند بوونەتەوە. نزیکەی ٦٠٠ هەزار لە خوشک و براکانمان تووشی نەخۆشی بوون کە بەهۆی برسێتییەکی زۆرەوە دەبێتە هۆی مردن. زیاتر لە ٧٠ هەزار منداڵ پێویستیان بە چارەسەری بەدخۆراکی توند هەیە. شەرمەزاری بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی کە دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە و لە تەنیشت وەستاون و تەماشای زوڵم و ستەمی غەززە دەکەن. شەرمەزاری بۆ ئەو کەسانەی کە لە بەرامبەر ئەو زوڵمەدا بێدەنگن، بانگەشەی مرۆڤبوون دەکەن. شەرمەزاری بۆ ئەو کەسانەی کە بەدوای دەستکەوتی دونیادا دەگەڕێن و پاڵپشتی ئەم زوڵمە دەکەن."
"کاتی ڕاگرتنی جینۆسایدی رژێمی سەهیۆنی لە مێژدا هاتووە و تێپەڕیوە"
تەکدەمیر لە بەردەوامی بانگێشتی رابەرانی وڵاتانی ئیسلام کرد و وتی، "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەوڵەتەکان، کە دڵیان کوێرە، چاویان لەسەر حەرامەکان چەقاوە، گوێیان پڕ بووە لە ستەم و زمانیان خزمەت بە ناتەبایی دەکات، بەرپرسیارن لە جینۆسایدی غەززە. هیچ کەس لەو بەرپرسیارێتییە بێبەری نییە. سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەتی، زۆرترین بەرپرسن لەو خوێنڕشتنە. ئەگەر سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی بەشداری خۆیان بکردایە، ئەمڕۆ لە غەززە خوێن ڕشتن نەدەبوو، ماڵ و خانوو وێران نەدەبوو، جینۆسایدیش ڕووی نەدەدا. سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی و هەموو ئەوانەی بەرپرسن، بەرپرسیارێتی خۆتان لەبەردەم خودادا جێبەجێ بکەن لەکاتێکدا هێشتا کات ماوە. کاتی ڕاگرتنی جینۆسایدی رژێمی سەهیۆنی لە مێژدا هاتووە و تێپەڕیوە."
"حەماس، هێزە نیشتمانییەکانی ئەمڕۆ، دەبێت لەڕووی سیاسی و بیرۆکراتی و سەربازییەوە پاڵپشتی بکرێت "
تەکدەمیر لە بەردەوامی بە ئایەتی ١٩٣ سورەتی بەقەرە کرد، "لە کوشتنیان وچان مەدەن تا ئاژاوە لە دنیا بنەبڕ دەبێ و دین هەر دینی خودا دەبێ؛ ئەگەر ئەوان دەسبەردار بوون، دەست درێژی هەر لە دژی ناهەقە." و دواتر وتی:
داواکاری ئێمە لە گەلانی ئازادی جیهان و سەرکردە ویژدانەکانی دەوڵەت بەم شێوەیەیە:
-لەناوچوونی یەک گەل بەهۆی برسێتی و نەبوونی دەرمان بە مانای لەناوچوونی هەموو مرۆڤایەتی دەبێت. بۆ بەرزڕاگرتنی شەرەفی مرۆڤایەتی دەبێت دەستبەجێ دەروازە سنوورییەکان بکرێنەوە. قەیرانی مرۆیی لە غەززە دەبێت دەستبەجێ کۆتایی پێبهێنرێت.
-حەماس، هێزە نیشتمانییەکانی ئەمڕۆ، دەبێت لەڕووی سیاسی و بیرۆکراتی و سەربازییەوە پاڵپشتی بکرێت.
-پێویستە چەک و تەقەمەنی و پاڵپشتی لۆجستی و تەکنەلۆجی بۆ بەرخۆدان لە دژی رژێمی داگیرکەر دابین بکرێت.
-سەهیۆنییەکان کە بە درێژایی مێژوو بەڵێنەکانیان شکاندووە، پابەند نەبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەست. رژێمی داگیرکەر دەبێت سزای توندی بەسەردا بسەپێنرێت بۆ ئەوەی ناچار بکرێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست.
-نابێت ڕێگە بە تێکدانی دانوستانەکانی ئاگربەست لەلایەن نەتانیاهۆ و ستراتیژی راگرتن بدرێت. دەبێت گفتوگۆ لەسەر بژاردە سەربازییەکان بکرێت، هەروەها دەبێت ئۆپڕاسیۆنی ئاشتیپارێزی دەست پێبکرێت.
-پێویستە هەنگاو بنرێت بۆ پشتیوانی لە مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە.
-پێویستە فشار بخرێتە سەر هاوپەیمانی خراپەکاری سەهیۆنی بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پراکتیکی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە، کشانەوەی داگیرکەران لە غەززە، ئاوەدانکردنەوەی غەززە و گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان.
-بەردەوام بوون لە بایکۆتکردنی ئەو بەرهەمانەی کە پشتیوانی لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دەکەن. لەبیرمان نەچێت کە بایکۆت بەهێزترین چەکە. دەبێت بە عەقڵی بایکۆتەوە مامەڵە بکەین، نەک تەنها بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، بەڵکو بۆ هەتا هەتایە.
-تا ڕژێمی داگیرکەری سەهیۆنی فڕێبدرێتە بۆ ناو دەریا و سڕینەوەی لەسەر نەخشە، بە ئیرادە و پێداگری بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە دۆزی قودس."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "داوای دانانی چەک لە هێزەکانی بەرخۆدان قبوڵ ناکرێت ئەم داواکارییە خیانەتێکی قورسە لە دۆزی دادپەروەر و ڕەوای فەلەستین."
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیاند کە ئەمڕۆ هێرش بۆ سەر ٣ کێڵگەی نەوتی لە دهۆک و زاخۆ ئەنجام دراوە.
عومەر ئالپایدنجی کە لە دیاربەکر لە ناو رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.