نیشانەی ڕزگاری لە نەژادپەرستی بەرەو تەوحید: مالکۆم ئێکس

مالکۆم ئێکس کە یەکێک لە شەهیدانی مانگی شوباتە، لە ٦٠مین ساڵیادی شەهید بوونەکەی یادی دەکرێت.
لەبەر ئەوەی زۆرێك لە کەسایەتی ئیسلامی و زانای ناودارو تێكۆشەر لە مانگی شوبات شەهید كراون، مانگی شوبات وەکو مانگی شەهیدەکان ناو دەبێت.
لە مێژوودا زۆر لە تێكۆشەر و ڕێبەر و زانایان بۆ پاراستنی دینی خودا، لە ڕێگای خودا گیانیان لە بەخشیوە شەهید بونە. لەبەر ئەوەی لە مانگی شوباتدا زۆر لە زانایان و سەربازەکانی خودا شەهید بونە ئەو مانگە بە مانگی شەهیدەکان ناونراوە.
شەهیدەکان لە بیر نەکراون و لە بیر ناکرێن. بە تایبەتی لە مانگی شوبات زۆر لە ڕێبەرانی کە كاریگەریان لەسەر مێژوو هەیە شەهید كراون. بزوتنەوەکانی ئیسلامی لە ڕۆژگاری ئێستا پەند و ئامۆژگاری لە وان وەردەگرن و بەردەوام دەبن لە ڕێگاکەیان.
مالکۆم ئێکس کە دەیوت "نەژادپەرستی بیرێکی ئایدۆلۆژیک نییە و نەخۆشیێکی دەروونیە" لە ئەمریکا لە بەرامبەر نەژادپەرستی تێکۆشانی کرد و بۆتە پێشەوا بۆ ڕاست تێگەشتنی ئیسلام لە ئەمریکا. مالکۆم ئێکس کە بۆ موجادەلە لە بەرامبەر نەژادپەرستی بۆتە پێشەوا، لە ٢١ی شوباتی ساڵی ١٩٦٥ کاتێک لە کۆنفەرانس وتارێکی پێشکەش دەکرد، لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهید بوو.
مالکۆم ئێکس بە تۆمەتی دزی کردن زیندانی کرا، لە زیندان وەکو مسوڵمانێکی نەژادپەرستی ڕەش پێستی ئازاد بوو، بەڵام کاتێک بۆ ئەنجام دانی حەج چوو بۆ عەرەبستانی سعودیە بینی کە نەژادپەرستی بوونی لە ئیسلام نییە. دوای ئەو تێگەشتنە، مالکۆم ئێکس هەوڵی دا پەیامی جیهانیی ئیسلام بڵاو بکاتەوە.
مالکۆم ئێکس ناوی ڕاستیەکەی مالکۆم لێتڵە و لە ساڵی ١٩٢٥ وەکو کوڕی قەشەیەک بە ناوی ئیر لیتڵ لە دایک بوو. مالکۆم ئێکس لە کاتێکدا لە دایک بوو کە لە ئەمریکا هێرشی نەژادپەرستی بۆ سەر ڕەشپێستان زۆر ئەنجام دەدرا، کاتێک تەمەنی ٥ ساڵ بوو یەکێک لەو هێرشانە بۆ سەر مالیان ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ماڵیان سووتێنرا. باوکی کوژرا. دوای ئەو ڕووداوەکە دایکی مالکۆم عەقلی لە دەست دا و لە شێتخانە نیشتەجێ کرا. مالکۆمیش گواسترایەوە بۆ یەتیمخانە. مالکۆم ئێسک لە یەتیمخانە دەستی بە پەروەردە کرد و لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا وازی لە قوتابخانە هێنا و چوو بۆ شاری نیۆیۆرک. مالکۆم ئێکس لە شاری هارلێم توشی دزی و تریاک فرۆشی بوو، لە ساڵی ١٩٤٦ بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیر کرا.
مالکۆم ئێکس لە زیندان بزووتنەوەی نەتەوەی ئیسلامی ناسی کە نەژادپەرستی ڕەش پێستی بوون و لەوێ بۆتە مسوڵمان. لە ساڵی ١٩٥٢ لە زیندان ئازاد کرا و ئالیا موحەممەد ڕێبەری بزووتەوەکەی ناسی. مالکۆم ئێکس بەو ناسینە دەستی بە ژیانێکی نوێ کرد. مالکۆم ئێکس لە ناو ئەو بزووتنەوەیە بە شێوەیەکی چالاک دەستی بە هەوڵەکان کرد و بوو بە یەکێک لەو کەسانەی زۆر دەناسرێن و بۆیە ئێف،بی،ئای (FBI) بە دوای کەوت.
مالکۆم ئێکس کە لە تەواوی ژیانەکەی گومانی دەکرد مەسیحی بوون ئایینی سپی پێستەکانە و ئیسلام ئایینی ڕەش پێستەکانە، بۆیە ڕەشەکانی بەرزتر قبول دەکرد و جیاواز بوونی ڕەشەکان و سپییەکانی دەپاراست. مالکۆم کە بەم شێوەیە کاری دەکرد بۆ ئەوەی وەکو کەسێکی خزمەتگوزاری دۆزەکەی بناسرێت ناوی ئێکس (X) بە کار هێنا. نزیکەی ١٢ ساڵ کۆنفەرانسی جۆراجۆری ئامادە دەکرد.
هەروەها مالکۆم ئێکس کە مزگەوتی وەکو ناوەندی چالاکیەکانی بە کار دەهێنا، بۆتە پێشەوایەک بۆ کراوەنەوەی مزگەوتەکانی نوێ، بۆتە هۆکار کە زۆر کەس لە ڕەش پێستان بەژداری ئەو بزووتنەوەیە ببن.
هەنگاو بە هەنگاو ئەلیاه موحەممەد بەهۆی فکرەکانی خۆشی لە مالکۆم نەهات. لەبەر ئەوەش مالکۆم ئێکس لە بزووتەوەکە جیاواز بوو، ڕێکخراوێکی بە ناوی "مزگەوتی مسوڵمانان" دامەزراند. دواتر پەوەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقی بەهێز کرد و ڕێکخراوێکی نائایینی بە ناوی یەکێتی ئافرۆ-ئەمریکانی دامەزراند.
مالکۆم ئێکس بۆ ئەنجامدانی حەج چۆ بۆ عەرەبستان و لەوێ دەبینێت ڕەشەکان و سپییەکان و تەواوی مرۆڤەکان بۆ خودا وەکو یەکن و هەموویان بۆ خودا بەندایەتی دەکەن و سەربەرزی و بڵندیی ڕاستی لە ئیسلامدا بە تەقوایە. دوای تێگەشتنی ئەوە، مالکۆم وازی لە بیر کردنەوەکەی دێنێت.
مالکۆم ئێکس لە نامەیەک بۆ هاوڕێیەکی خۆی لە ئەمریکا سەبارەت بە هەستکە بۆ ئەو بابەتە دەڵێت: ئەو حەجەی کە لە پیرۆزترین شاری جیهانم ئەنجام دا بۆ من بۆتە ئامۆژگاریێکی تایبەت. هەروەها بووە هۆکاری بەخشندەیم کە هیچ کات بە بیرم نەدهات و بە خەون و خەیالەکانی منیش نەدهات.
مالکۆم ئێکس لە نامەکە باس لەوە دەکات کە دوای سەردانەکەی بۆ مەککە، ڕێگای ڕوحانیی خۆی و گرنگی ئیسلام تێگەشتوە. دواتر دەڵێت: لە جیهانی ئیسلام هەرکێ ئیسلامیەت قبول بکات و پەیوەندیی لەگەڵ ڕەش بوون و سپی بوون بپچرێنێت وەکو مرۆڤ دەناسرێت. چونکە لێرە مرۆڤەکان باوەریان کردوە کە خودا تاکە و مرۆڤەکانیش یەکن. هەمو ئەندامی یەک خانەوادەن...
لێرە لە هەموو ڕەنگێک و شوێنێک مرۆڤ هەیە. لە ڕۆژەکانی کە لە مەککە بووم کاتێک هەوڵم دەدا ڕێباز و قاعیدەکانی حەج فێر ببم لەگەڵ بەڕێوبەرانی تر لە یەک قاب خواردنمان دەخوارد و دەخواردەوە. لەگەڵ یەکتر لە سەر ڕایەخێک دەخەوتین. لەگەڵ براکانی سپی پێستمان کە چاویان زۆر شین و قژیان زۆر زەرد بوو... توانیم تەماشای چاوەکانی شینیان بکەم. بینیم ئەوانە منیان وەکو خۆیان دەبینن. چونکە باوەڕییان بە خودا سپی بوونیان لە بیر بردبوو. باوەڕیان بە تەوحید ئەوانیان لە ئەمریکا جیاواز دەکرد. بەهۆی ڕەنگیان شێوەی قسەیان لەگەڵ من نەدگۆڕا. باوەریان بە تەوحید دەبوو هۆکار کە ئەو کەسانەی سپی نین وەکو برای خۆی ببینن.
مالکۆم ئێکس کاتێک لە حەج دەگەڕێتەوە ناوەکەی وەکو الحاجی مالک الشباز (شاهباز) دەگۆڕێت و بەژداری کۆبوونەوەکانی مزگەوتی مسوڵمانان و ڕێکخراوی یەکیتی ئافرۆ-ئەمریکان دەبێت. لەوێ باس لە ئیسلام دەکات و باس لەوە دەکات کە مسوڵمانەکان دژ بە نەژادپەرستین.
مالکۆم ئێکس باس لەوە کرد کە لەبەر ئەوەی پێشتر شتەکانی هەڵەی وتوە داوای لیبوردن دەکات و ڕەدی نەژادپەرستی کرد و بەردەوام بوو لە پاراستنی مافی مرۆڤەکان ڕەش پێست. بەڵام هەولەکانی مالکۆم ئێکس بۆتە هۆکاری ناڕەزایەتیی ڕێخراوەی نەژادپەرستی "نەتەوەی ئیسلام". ئیتر مالکۆم ئێکس هەڕەشەی بۆ سەر دەکرا. هێرشی بۆمبی بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی ئەنجام درا. بەڵام لەو هێرشەکە بێ لێکەوتنی زیانێک ڕزگار بوو. دواتر ماڵی سووتێنرا. دواتر دەرکەوت بەڕێوبەرانی پلە بڵندی ئەو ڕێکخراوە پەیوەندیان لەگەڵ ئێف،بی،ئای هەیە. بزووتنەوەکە جگە لە هێرشەکان، مالکۆم ئێکسیان دادگای کرد تاکو نیشتەجێ بوونەکەی لە نیۆیۆرک بپچرێت.
مالکۆم ئێکس، لەگەل تەواوی هەڕەشەکان بەردەوام بوو لە چالاکیەکانی و هەروەها سەبارەت بە مافی مرۆڤ زۆر ڕخنەی لە ئەمریکا دەگرد. هەواڵی پلانی کوشتنی مالکۆم ئێکس بە دەستی ئێف،بی،ئای هاتبوو. بەڵام لەگەل ئەوە شتێکیان نەکرد.
مالکۆم ئێکس لە ٢١ی شوباتی ساڵی ١٩٦٥ کاتێک لە کۆنفەرانسێک وتارێکی پێشکەش دەکرد تووشی هێرشێکی چەکداری بوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢١ گوللـە بەری کەوت و مالکۆم ئێکس شەهید بوو.
مالکۆم ئێکس هەموو جارێک لە وتارەکانی دەیوت:
دیموکراسی دووڕووداریە؛
دیموکراسی دووڕووداریە.
ئەگەر دیموکراسی ئازادیە بۆ چی گەڵمان ئازاد نییە.
ئەگەر دیموکراسی دادپەروەریە، بۆ چی دادپەروەری بۆ ئێمە نییە.
ئەگەر دیموکراسی وەکو یەکتر بوونە، بۆ چی ئێمە وەکو یەکتر نین.
مالکۆم ئێکس بە وتەکانی چەند ساڵ پێشتر نیشانی دەدا کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایەکەی لە ژێر ناوی دیموکراسی جوگرافیای ئیسلام داگیر دەکەن و خوێنی مسوڵمانەکان دەرژێنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی بۆتسوانای کیشوەری ئەفریقا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمریکا فشاری خستۆتە سەر ئۆکرانیا سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە یەدەگی کانزای بەرچاوی وڵاتەکە، هەڕەشەی بڕینی دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینکی کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات ئەو داواکارییە قبوڵ بکات.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ئەمڕۆ ئەسیرێکی داگیرکەری سەهیۆنی بە ڕەچەلەک عەرەب بە پێچەوانی ٥ ئەسیری دیکە بە بێ مەراسیمی فەرمی رادەستی تیمەکانی خاچی سوور کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، غەززە "شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە"، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ داگیرکردنی خاکەکانی فەڵەستین نیشاندا و وتی، "نازانم بۆچی ئیسرائیل وازی لێهێنا."