رژێمی سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرشەکانی لە کەناری ڕۆژئاوا: ٣ گەنج شەهید بوون

هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بەردەوامە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ گەنج شەهید بوون، کەسێک بریندار بووە، خەڵکێکی زۆریش بە بارمتە گیراون.
لە گوندی نەزلەت عیسا لە باکووری تولکەرم، گەنجێک بە تەقەی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە قاچی بریندار بوو. بەپێی راگەیەندراوی مانگی سووری فەلەستین، ئەو گەنجە بریندارە لە شوێنی رووداوەکە لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە چارەسەری بۆ کراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
سامر باسم زوغرانی تەمەن ٢٤ ساڵ بە هۆی تەقەی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە بازگەی "مەتار" لە نزیک شارۆچکەی زاهیریە لە باشووری شاری ئەلخەلیل بە سەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی کە گوازرایەوە بۆی شەهید بوو. تەرمی ناوبراو ڕادەستی تیمە پزیشکییەکانی فەلەستین کرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دورا.
لە شاری ڕامەڵڵا، ئەمجەد نەسار عەواد حوشیە، تەمەن ١٥ ساڵ بە تەقەی رژێمی سەهیۆنی کوژرا. ئەو گەنجە خەڵکی ناوچەی کەفر عەقاب لە باکووری قودس لە نزیک گۆڕەپانی سەلام لە شاری ڕامەڵڵا تەقەی لێ کراوە. هەر لەو ناوچەیە هێزی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەکی زۆر خانوو و وێرانان کرد و گەنجێکی زۆریان بە دیل گرت.
کەفاح ئیبراهیم خەلیل تەمەن ٤٣ ساڵ کە هەوڵی تێپەڕین بە دەروازەی ئاش گوراب لە ڕۆژهەڵاتی بەیتولمەقەدیسەوە دەدا، بەهۆی تەقەی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی لە قاچی بریندار بوو و بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
لە کاتی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیش دەستبەسەر کران.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی سەهیۆنی دوای ئەوەی دوێنێ مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاراستەی سەر خاکەکانی داگیرکراو کرا هەڕەشەیەکی ئاشکرای لە انصارالله کرد. باڵیۆزی ئەمریکا لە تەلئەبیبیش بە ئاماژەدان بە هێرشی ئاسمانی یەمەنی کردە ئامانج.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای داگیرکەر ڕایگەیاند کە ڕژێمی سەهیۆنی ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژەی لە غەززە قبوڵ کردووە. ترامپ ڕایگەیاند کە هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەکان لەم ماوەیەدا بەردەوام دەبن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەک لە یەمەنەوە لە تەواوی ناوچەکانی داگیرکراو زەنگی هۆشداری لێدرا. هەروەها کەتائیبی قەسام هەنێک نیشتەجێگای بە سارۆخ کردە ئامانج.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ١٥ ئەسیری فەلەستینییان ئازاد کرد کە لە کاتی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە بەدیلیان گرتبوو.