هودا پار بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر سووکایەتی گوستاخانەی گۆڤاری لەمان

هودا پار لە راگەیەندراوێک بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر گۆڤاری لەمان کە لە کارتۆنێکدا سووکایەتی بە حەزرەتی موحەممەد (درودی خودا لە سەر بێت) کردبوو.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار هێرشەکەی وەک "سووکایەتی گەورە دژی گەلەکەمان" وەسف کرد و سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری هودا پار و یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار بەتوندی ناڕەزایەتییەنا دەربڕی لە بەرامبەر رووداوەکە.
"لەگەڵ پارێزەرەکانمان شوێنکەوتووی قۆناغی یاسایی دەبین"
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆیی و یاسایی هودا پار راگەیاند، "ئیدانەی گۆڤاری لەمان دەکەین کە هەوڵ دەدات بە چارلی هەبدۆ بچێت و لە کارتۆنێکیدا سووکایەتی بە پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) و حەزرەتی مووسا کردبوو. ئەمە تاوانێکی روونی ڕق و کینەیە! سووکایەتیێکی گەورەیە بەرامبەر گەڵە مسوڵمانەکەمانە! ئەم هێرشەی نفرینلێکراو جارێکی دیکە نیشان داوە کە پڕۆژەیاسای هودا پار بۆ سزادانەوەی سووکایەتی بە بەهاکانی دینی چەندە گرنگە. لەگەڵ پارێزەرەکانمان شوێنکەوتووی قۆناغی یاسایی دەبین. بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی ئەم کردەوەی گوستاخانەیان ئەنجام داوە سزا بدرێن شوێنکەوتووی قۆناغەکە دەبین."
"سووکایەتیکردن بە بەها دینی و مەعنەوییەکانمان ماف و حەدی هیچ کەس نییە!"
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان وتی، "ئیدانەی گۆڤاری لەمان دەکەم کە نوێنەری خۆجێی چارلی هەبدۆیە و لە کارتۆێکدا سووکایەتی بە پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) و حەزرەتی مووسا کردبوو. ئەم جۆرە هێرشە نفرینلێکراوەکان نەک تەنها باوەڕداران بەڵکو ئارامی تەواوی کۆمەڵگا دەکەنە ئامانج. دەبێت دادوەری هەرچی زووە وڵامی پێویست بدات. سووکایەتیکردن بە بەها دینی و مەعنەوییەکانمان ماف و حەدی هیچ کەس نییە!"
"ئەم گوستاخیە هیچ کات لە بیر ناکەین!"
یونس ئەمیرئۆغلو وتەبێژی هودا پار ئاماژەی بە پڕۆژەی یاسای هودا پار کرد کە هەفتەی رابردوو بۆ سزادانەوەی ئەو کەسانەی سووکایەتی بە دین دەکەن پێشکەشی پەرلەمان کردبوو و وتی، "گوستاخکاری لەمان جارێکی دیکە پێشانداوە کە ئەم پڕۆژەیاسایە چەندە گرنگ و پێویستە! سووکایەتی بە سەروەرمان رەسولی ئەکرەم ئازادی نییە! ئەم گوستاخیە هیچ کات لە بیر ناکەین! نابێت لە بەرامبەر ئەم گوستاخکارییە بێ دەنگ بێت..."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران یاسای راگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی واژۆ کرد.
مەولەوی گول حەسەن باڵیۆزی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە رووسیا بە شێوەی فەرمی دەستبەکار بوو.
لە شارۆچکەی گەملیکی پارێزگای بورسای وڵاتی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ رووی دا. بوومەلەرزەکە لە ئیستانبوول هەست کرا.
عبدالرحمان شەدید یەکێک لە بەرپرسانی حەماس لەبارەی هێرشەکانی چەتەکانی جووڵەکە لە کەناری ڕۆژئاوا هۆشداری دایەوە و جەختی لەوە کرد کە ئەم جۆرە هێرشانەی خەڵک و بەرخۆدان دەکەن ئامانج بێ وەڵام نامێننەوە.