لە ژاپۆن ١٦ کەس بەهۆی گەرمای زۆر مردن

لە وڵاتی ژاپۆن بەهۆی کاریگەری گەرمای زۆر ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ هەزار و ٨٠٤ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.
ئاژانسی بەڕێوبەرایەتی کارەساتەکان و ئاگرکوژێنەوەی ژاپۆن (شۆبۆچۆ) ئامارەکانی کۆتایی قوربانییەکانی گەرمای زۆر لە ٢١-٢٧ی تەمووز بڵاو کردەوە.
بە پێی ئامارەکانی نوێ، لە سەرانسەری وڵات ١٠ هەزار و ٨٠٤ کەس بەهۆی گەرماری زۆر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و ١٦ کەسیش گیانیان لەدەستدا.
دەزگاکە هۆشداری بە هاوڵاتیان دایەوە کە زۆر ئاو بخۆنەوە و زۆر لە دەرەوە نەمێنن.
لە ٣٧ شاری وڵات بەرزترین ئاستی گەرما تۆامڕ کراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گروپێکی چەکدار هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی لە وڵاتی بورکینا فاسۆ و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ سەرباز کوژران.
ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕی ٨.٧ پلە لە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کامچاتکای رووسیا ڕوویدا، بەهێزترین بوومەلەرزەی ناوچەکە بوو لە ماوەی ٧٣ ساڵدا. هۆشداریی تسونامی بەدرێژایی کەناراوەکانی زەریای هێمن لە کامچاتکا و ژاپۆن و ئەمریکا بڵاوکرایەوە و شەپۆلەکانیش بە بەرزی ٣-٤ مەتر گەیشتنە کەناراوەکان.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەردەوامە و ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان بە قسەی "گەڕانێکی مرۆیی" هەوڵی فریودانی بیروڕای گشتی جیهان دەدەن.