لازارینی: خراپترین سیناریۆی برسێتی لە ئێستادا لە غەززە پەرەی سەندووە

فیلیپ لازارینی، کۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینن ئونروا ڕایگەیاند، لە ئێستادا خراپترین سیناریۆی برسێتی لە کەرتی غەززە ڕوودەدات.
لازارینی، ئەمڕۆ سێشەممە لە پۆستەکەیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە غەززە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە.
لازارینی ڕایگەیاند کە ئاستی برسێتی بە بڵاوبوونەوەی برسێتی توند و بەدخۆراکی لە سەرانسەری غەززە بڵاو بووە و جەختیشی لەوە کردەوە کە تاکە ڕێگە بۆ ڕاگرتنی کارەساتەکە پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییە بەرفراوانەکانە بۆ غەززە.
لازارینی وتی، "هیوادارین ئاژانسەکە بەبێ سنووردارکردن، بە شێوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە یارمەتییەکان لە کەرتی غەززە دابەش بکات."
لازارینی ڕایگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تایبەتی ئونروا شارەزایی و سەرچاوەی پێویستیان هەیە بۆ وەستاندنی کارەساتی برسێتی لە غەززە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە سەرەڕای هەموو بانگەواز و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی دادگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، شەڕی جینۆساید لە غەززە بەڕێوە دەبات.
ئەم جینۆسایدە کە بە پاڵپشتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و بووە هۆی شەهیدبوون یان برینداربوونی زیاتر لە ٢٠٥ هەزار فەلەستینی کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەتن. هەروەها زیاتر لە ٩ هەزار کەسی بێسەروشوێن و سەدان هەزار ئاوارە و برسێتییەکی بەجێهێشت کە ژیانی زۆرێک لە منداڵانی لێ کەوتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
گروپێکی چەکدار هێرشی کردە سەر بنکەی سەربازی لە وڵاتی بورکینا فاسۆ و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ سەرباز کوژران.
ئەو بوومەلەرزەیە بە گوڕی ٨.٧ پلە لە کەناراوەکانی نیمچە دورگەی کامچاتکای رووسیا ڕوویدا، بەهێزترین بوومەلەرزەی ناوچەکە بوو لە ماوەی ٧٣ ساڵدا. هۆشداریی تسونامی بەدرێژایی کەناراوەکانی زەریای هێمن لە کامچاتکا و ژاپۆن و ئەمریکا بڵاوکرایەوە و شەپۆلەکانیش بە بەرزی ٣-٤ مەتر گەیشتنە کەناراوەکان.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکان لە دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەردەوامە و ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکان بە قسەی "گەڕانێکی مرۆیی" هەوڵی فریودانی بیروڕای گشتی جیهان دەدەن.
لە وڵاتی ژاپۆن بەهۆی کاریگەری گەرمای زۆر ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ هەزار و ٨٠٤ کەسیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.