"ئەگەر ئەمڕۆ غەززە نەپارێزن، سبەی ئەو بۆمبانە دەکەونە سەر منداڵەکانتان"

دوای بانگێشتی هودا پار بۆ دەستپێ کردنی چالاکیی پشتگری لە بەرخۆدان هەموو شەوێک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی فەلەستین ئەنجام دەدرێت.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن مەلا مەهدی یالچن دەستی پێکرد و دواتر وتارەکان پێشکەش کران.
لە سەرەتا مەحمود ئەمینئۆغلو ئەندامی دەستەی کارگێڕی هودا پار وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند کە سەهیۆنییەکان لە پشت ئەو پۆستە ڕەخنەگرانە و پڕوپاگەندەیانەیە کە سەبارەت بە غەززە لەناو کۆمەڵگادا بڵاو دەکرێن.
ئەمینئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە چەندین رۆژە لە غەززە منداڵ و ئافرەت و پیاوانی بەتەمەن بۆردوومان دەکرێن و دواتر وتی، "داگیرکەران تاوانێک ئەنجام دەدەن کە لە مێژووی جیهاندا نەکراوە و نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکەن. ئەم جیهانە ٢ جەنگی جیهانی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام هەرگیز شەڕێکی نەبینیوە کە نەخۆشخانەکان تێیدا بۆردومان بکرێن. گوێ لە هیچ نەخۆشخانە و پەرستگا و مزگەوت و کڵێسا و قوتابخانە و ماڵی منداڵان لە غەززە نادات. بەبێ ئەوەی دان بە هیچ مافێکدا بنێت خەڵک کۆمەڵکوژ دەکات. بە درێژایی ئەم پرۆسەیە ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە لە پشتیانەوەیە. بەرەبەیانی دوای هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەکە، سەرۆکی ئەمریکا، پێشەوەی ناتانیاهۆ ماچ دەکات و باوەشی پێدەکات و دەست لە پشتی دەدات."
"خاڵی هاوبەشی نێوان نەژادپەرستانی تورک و نەژادپەرستانی کورد، کۆیلایەتییە بۆ سەهیۆنیزم"
ناوبراو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە تاکە تاوانی منداڵەکانی غەززەیە ئەوەیە کە سەهیۆنی نین و دواتر وتی، "لە کاتێکدا کە ئەو کۆمەڵکوژیانە ئەنجام دەدرێن و ئەو ستەمانە روویدەدەن نۆکەرەکانی سەهیۆنییەکان بۆ تێکەڵاوکردنی بیری هاوڵاتیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و تەلەڤیزیۆنەکان دەڵێن، 'ئێمە چیمان بە فەلەستین، قودس، غەززە گرنگە؟' هەموو کاتێک ئەم پرۆپاگاندەیانەی ئەنجام دەدەن. کاتێک تەماشای ئایدۆلۆژیاکانیان دەکەین هەنێکیان خۆیان وەکو نەژادپەرستی تورک و هەنێکیان خۆیان وەکو نەژادپەرستی کورد ناودەدەن. خاڵی هاوبەشی نێوان نەژادپەرستانی تورک و نەژادپەرستانی کورد، کۆیلایەتییە بۆ سەهیۆنیزم."
ئەمینئۆغلو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە پرسی غەززە تەنها هی گەلی فەلەستین نییە و پرسێکی ئیسلامییە و دواتر وتی، "تەنها چاوەڕوانیمان لە مرۆڤەکانی دونیای تر ئەوەیە کە مرۆڤ بن و ڕوانگەیەکی مرۆڤانە پیشان بدەن. ئێوەی دووڕووانی ڕۆژئاوا، کەشوهەوا دەگۆڕێت، ئەوانەی لە ناوچە جەمسەرییەکان فیلمی مۆرەکان دەگرن و بۆیان دەگرین و ناڕەزایەتیان ئەنجام دەدەن، بۆچی ناچنە سەر شەقام بۆ ئەو منداڵانەی لە غەززە دەمرن؟ ئایا کەشوهەوا تەنها لە جەمسەری باکوور یان باشووردا دەگۆڕێت؟ ئایا ئەو بۆمبە فسفۆرانەی کە خراونەتە خوارەوە بە هیچ شێوەیەک کەشوهەوا ناگۆڕن؟ هیچ دەنگێک ناکەن؟ نەخێر، بەو پێیەی ئامانجیان دوژمنایەتییە بەرامبەر ئیسلام، هەرگیز ئازاری موسڵمانێکی مردوو بە کامێرا نیشان نادەن."
"خەڵکی دیاربەکر ئەگەر غەززە بکەوێت ناتوانن لە ماڵەوە بە ئاسوودەیی دابنیشن"
ئەمینئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "هۆکاری زۆر هەیە بۆ پاراستنی غەززە. سەرەتا غەززە ماڵی فیداکران و بەرگریکارە ئازاکانی قودسە. بەو پێیەی غەززە شەڕ بۆ قودس دەکات، فەرزی خودایە لەسەر ئێمە، وەک موسڵمانێک، بێباکی نەمێنینەوە بەرامبەر بەو شتانەی لە غەززە ڕوودەدەن و بیپارێزین. لە جیهاندا یەک ملیار و نیو موسڵمان هەیە. قودس ٧٥ ساڵە داگیر کراوە و شەرەف و کەرامەتی ١ و نیو ملیار موسڵمان ئەوەندە ماوە لە پێ دراوە. پیاوە ئازاکانی غەززە و موجاهیدەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە شەڕدان بۆ ڕزگارکردنی شەرەفی یەک ملیار و نیو موسڵمان. بۆیە ئەرکی هەموو موسڵمانانی جیهانە کە سوپاس و پێزانینیان بۆ بکەن و پشتیوانی پێویستیان پێبکەن."
ئەمینئۆغلو لە بەردەوامی سەبارەت بە هۆکارەکانی پشتگریکردنی لە غەززە وتی، "دووەم: وەک دەزانرێت پرۆسەکە لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩١٧ فەلەستینی داگیرکرد. دوای ئەوەی ئینگلیزەکان ئەو شوێنەیان داگیرکرد، جولەکەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە هێنایە ئەوێ. جولەکەکان کە لە ساڵی ١٩١٧دا ژمارەیان تەنانەت لەسەدا یەک نەبوو، بە تێپەڕبوونی کات هاتنە سەر تەواوی خاکەکە. لە دوای ساڵی ١٩٤٧ ئەمریکا پشتگیریان لێکردن. ئیسرائیل پڕۆژەیەکی دابینکردنی هەبوو. ئەرزی مەوعود؛ فەلەستین، بەشێک لە میسر، سوریا، عێراق و تورکیا بە خاکی بەڵێندراو بۆیان دادەنرێت.
دڵنیابن دوای ئەوەی زایۆنیستەکان غەززە تەواو دەکەن، هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی میسر، سوریا، عێراق و تورکیا دەدەن. ئەی خەڵکی دیاربەکر ئەگەر غەززە بکەوێت ناتوانن لە ماڵەوە بە ئاسوودەیی دابنیشن. غەززە بپارێزن. وەک چۆن ئەمڕۆ بۆمب بەسەر منداڵانی غەززەدا باری، سبەی بۆمبی سەهیۆنی بەسەر منداڵەکانتاندا دەبارێت. لەو ڕۆژەدا منداڵەکانتان نەفرین لە ئێوە دەکەن."
"ئێمە پێویستمان بە سەرکردەی ترسنۆک نییە، پێویستمان بە سەلاحەدینەکانە کە ڕێنمایی و ڕێکخستن بکەن دژی کوفر"
دواتر محەمەد عەلی زەیبەک ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی دەزگای ئیخوان کە بەخۆی یەکێکە لە بریندارەکانی رووداوەکەی کەشتی ماڤی مەڕمەڕە وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی، "کاتێک خوێنی شەهیدێک دەڕژێت، دەمارەکانی کەسێک و دەستی کەسێک خوێناوی دەبێت. ئەو کەسەی خوێنی شەهید لە دەمارەکانیدا دەگات، زیندوو دەبێتەوە. ئەمڕۆ ئەوانەی لە غەززە شەهید بوون بە شێوەیەک خوێنیان بەخشی کە بتوانێت ببێتە هۆی بەئاگابوونەوە، لە بێ هێزترینەوە بۆ بەهێزترین باوەڕدار کە لەسەر زەوی دەژی. ئەو شەهیدانەی خوێنیان بەسەر دەستی کەسانێکدا ڕژا کە ناپاکیان دەکرد، وەک ئەو پیسییەی کە لە دەرەوە مابووەوە. پەروەردگارمان ئەم خوێنەی بۆ ئێمە بەرەکەتدار کردووە."
زەیبەک لە بەردەوامی باس لە رەوشی پەریشانی ئوممەت کرد و وتی، "من پێم وایە تەنها ئەگەر دەرگاکان لەو زەویانەدا بکرێتەوە هەنگاو دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی یەک تاک نەمێنێتەوە. بەڵام ئێمە بەدوای سەرکردەی شەرەفمەند و بە عیززەتدا دەگەڕێین کە ڕێنماییمان بکەن و لە دژی کوفر ڕێکمان بخەن و دەروازەکانی ئەقسا بکەنەوە و بمانبەنە تا میانمار. ئێمە پێویستمان بە سەلاحەدین ئەیوبیەکانە نەک ئەوانەی کە ترسنۆکن، تەنانەت نازانن لایەنێکن یان نا تەنها بە ٣-٥ وشە کە بەسەریاندا تێدەپەڕێت و زۆربەیان فرۆشراون."
"ئەگەر بە برسێتی بمرین، نە خواردنەکانیان دەخۆین و نەس خواردنەوەکانیان دەخۆینەوە"
ناوبراو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە دەبێت گرنگی بە بایکۆت کردنی کالاکانی رژێمی داگیرکەر بدرێت و دواتر وتی، "پێغەمبەرمان خورمایەکی لە دەمی نەوەکەی حەزرەتی حەسەن وەرگرت و فەرمووی: "سەدەقە بۆ ئێمە حەرامە". حەرامە موڵک و ماڵی ئەو سەهیۆنیانەی کە خوێنی منداڵانی ئوممەتی ئیسلامییان ڕشتووە، حەرامە، شەرم ناکەن؟ ئەوانەی بایکۆتی ئابووری خۆیان کە خوێنی ژیانیانە ناکەن، خوێنی شەهیدان لەسەر دەستە. خوای گەورە رەزیلیان دەکات. ئەگەر بە برسێتی بمرین، نە خواردنەکانیان دەخۆین و نەش خواردنەوەکانیان دەخۆینەوە."
زەیبەک لە کۆتاییدا وتی، "زۆرێک لە گروپەکان عەلمانیەت، سۆسیالیزم، دیموکراسییان داهێنا، مافی مرۆڤی گشتگیریان واژۆ کرد و دەیانگوت ئێمە گەلانی یەکگرتووین. ئەوان دەیانگوت ئەگەر منداڵێک، ژنێک یان کەسێکی بێتاوان لە هەر شوێنێکی زەویدا زیانیان پێ بگات، ئەوان کۆدەبنەوە و بەرگری لێدەکەن. ئەی دیموکراسیتان، سۆسیالیزمتان، ئیدیعای پشتیوانی لە ستەملێکراوان، مافی مرۆڤتان چی؟ تەنانەت نەتاندەتوانی مرۆڤ بن. شەرمەزار بن لەسەر بۆچوونەکەتان ئەگەر نەتانتوانی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەن لەسەر ئەوەی کراوە."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن مامۆستا حوسێن ئینجی کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بۆ پشتیوانی لە غەززە رێکخست و ئیدانەی هێرشە وەحشییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتی، "داوای دانانی چەک لە هێزەکانی بەرخۆدان قبوڵ ناکرێت ئەم داواکارییە خیانەتێکی قورسە لە دۆزی دادپەروەر و ڕەوای فەلەستین."
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان راگەیاند کە ئەمڕۆ هێرش بۆ سەر ٣ کێڵگەی نەوتی لە دهۆک و زاخۆ ئەنجام دراوە.
عومەر ئالپایدنجی کە لە دیاربەکر لە ناو رووباری دیجلە بێ سەروشوێن بوبوو تەرمەکەی دۆزرایەوە.