لە غەززە ١٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی شەهید بوون کە ٢یان منداڵ بوون

قەیرانی مرۆیی لە غەززە ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی شەهید بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ٢ی ئادارەوە گەماڕۆی بە سەر غەززە سەپاندووە و هیچ جۆرە و خۆراک و دەرمانێک ناچێتە ناو غەززە. لەو ڕۆژەوە ١٤٧ کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە کە ٨٨یان منداڵن. ئەم رووداوە ئاستی قەیرانی مرۆیی قوڵ لە غەززە پێشان دەدات.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاند، ئاستی بەدخۆراکی لە غەززە گەشتووە ئاستێکی خەتەرناک و مەترسی گیانیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر کەس بەهۆی برسێتی هەیە.
یونیسێف جەختی لەوە کرد کە تەواوی دانیشتوانی غەززە برسین و زۆرترین کاریگەری دۆخەکە لە سەر منداڵەکان هەیە و راگەیاند، "منداڵەکانی کە دەبێت لە قوتابخانە بن بۆ خواردن گیانیان لەدەستدەدەن."
تۆم فلێتچێر بەڕێوبەری ئۆفیسی هەماهەنگکاری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگێشتی هاوکاری بەپەلە و هەمیشەیی و گەیاندنی هاوکاری بۆ غەززە کرد و لە هەر ٣ کەس کەسێک هەموو ڕۆژێک لە غەززە برسییە.
ئونروا راگەیاند، ئاستی برسێتی لە غەززە لە نێوان منداڵانی خوار ٥ ساڵ لە مانگەکانی ئادار-حوزەیران دوو ئەوەندە زیاد بووە.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی زیاتر لە ٢٠٣ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە و هەزاران کەسیش هێشتا بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام لە خان یونس بە ٣ بۆمب سەربازەکانی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
رۆبێرت ئابێلا سەرۆک وەزیرانی ماڵتا راگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی ئەیلوولدا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت.
دوای بوومەلەرزەکەی رووسیا پەیامی هۆشداری تسونامی بۆ تەواوی تەلەفۆنەکانی وڵات ناردرا.
بە پێی راگەیەندراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، قەیرانی برسێتی لە غەززە سنووری قەحتیی تێپەڕاندووە. منداڵەکان تووشی بەدخۆراکی مەرگبار بوونەتە و هاوکاری مرۆیی ڕووبەڕووی ڕێگرییەکانی گەورە دەبێت.